ئێمە وەک هەڵسوڕاوانی ناڕازی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هەمیشە بە ئەرکی خۆمان هەستاین و گردبونەیەکمان ئەنجامدا، وەک هۆشداری لەو مەترسیانەی ڕووی لەبزوتنەوەکە کردووە وە سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان لێی بەرپرسە، دوای بانگێشت کردنی هەزاران کەس گشت هەوڵ و جوهدێکی خۆمان خستە گەڕ بۆ بەژداری پێکردنی زۆرترین هەڵسوڕاو توانیمان 25 هەڵسوڕاو کۆبکەینەوە.
ئەم گردبونەوەیە بەو ڕێژە کەمە ئاماژەیەکی زۆر مەترسی دارە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان٫ سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان بونەتە هۆی بێ ئومێدی و بێ متمانەی خەڵک بەرامبەر بزوتنەوەکە ٫گۆڕانیان کردۆتە دەستەواژەیەکی زۆر ناشرین ٫بە جۆرێک دەنگدەران و هەڵسوڕاوانمان بایکۆتی گشت بۆنەیەکی گۆڕان دەکەن بە خۆشی و ناخۆشیەوە!
ناشرینی وقێزەونی ئەوان کاریگەری کردۆتە سەر ناو ناوبانگی سەرکردەی نەتەوەی کورد ڕەوانشاد (نەشیروان مستەفا) بەڵگەش بۆ قسەی ئێمە هەر دوێنێ برادەرانی ڕازی وەک ڕێزێک داوایان لە تەواوی هەڵسوڕاوانیان کرد لە سەر مەزاری خوا لێخۆشبوو کاک(نەوشیروان)ئامادەبن بە سیفەتی ئەوەی کە ڕەوانشاد ئەندازیاری ڕاپەڕینە، بەڵام ئەوەی جێگای دڵتەنگی ئێمەیە ئەوەیە بە گشت ئۆرگان و مەکۆکان کە لەوێ ئامادە بوون ژمارەیان نەدەگەیشتە 100 بەژداربوو لەمەراسیمێکی وەها پیرۆز بۆسەرکردەیەکی گەورەی وەک ڕەوانشاد(#نەوشیروان مستەفا#).
ئاماژەکان مەترسیدارن، لەوە مەترسیدارتر بێهەڵوێستی سەرکردایەتی بزوتنەوەکەیە لەبەرامبەر ئەو قەیرانانەی ڕوی تێکردووە، گەر وابڕوات هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بزوتنەوەی گۆڕان شانسی بەدەستهێنانی کورسی نابێت، ئەوکات چۆن وەڵامی ئێمە و دەنگدەران بزوتنەوەکە دەدەنەوە؟...
ئێمە لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین، هیوادارین سەرکردایەتی لەئاست چارەسەر کردنی کێشەکاندا بن، گەر بزانین ئەنجامی نابێت دڵنیابن گردبونەوەی داهاتوو لەبەردەم ماڵەکانتان خۆمان دەبینینەوە.
هەڵسوڕاوانی ناڕازی بزوتنەوەی گۆڕان
#06-03-2021#