ژوری تویژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
ئامادەکردن و نوسینی: جەبار ئەحمەد شەمسەدین
پێداچونەوەی: #گەیلان عەباس#
2021
ئەم توێژینەوەیە بەگشتی تیشکی خستوەتە کارەساتی کۆمەڵکوژی 16ی ئازاری 1988ی #هەڵەبجە# و کیمیابارانی ئەو شارە لەلایەن ڕژێمی پێشوی عێراق و شەهیدکردنی زیاتر لە پێنچ هەزار هاوڵاتی ئەو شارە. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە جگە لەناساندنی شاری هەڵەبجە لەروی پێگەو سروشتی جوگرافی ئەو شارەو پێکهاتەی دیمۆگرافی، هاوکات لەروی زانستیشەوە هەوڵدراوە چەکی کیمیایی بناسێندرێت و شیکردنەوە بۆ زاراوەکانی چەکی کیمیایی و جۆرو نیشانەو کاریگەرییەکانی ئەو چەکەو مێژوی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و گرنگترین ئەو ڕوداوانەش کە لەجیهاندا کەتیایدا چەکی کیمیایی بەکارهێندراوە. دواتر باسمان لەلێکەوتەو کاریگەرییەکانی ئەم چەکە کردوە لەسەر شاری هەڵەبجەو هاوڵاتیانەکەی لەماوەی 33 ساڵی ڕابردودا.[1]