16ی ئاداری 1988، ڕێژیمی دڕندە و خوێنمژی ئەوکاتی عێراق بە بۆمبی کیمیایی هێرشی سەر شاری حەڵەبچەیان کرد.لە ئاکامی ئەو هێرشی نامرۆڤانەدا نێزیک بە 5000 هەزار مرۆڤ گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە 10000 کەس بریندار بوون.
زۆربەی ئەو بریندارانە پاش ماوەیەک بە هۆی ئەو برینانە و تۆشی نەخۆشی دیکە بوون و گیانیان لە دەست دا.
هەروەها بە هۆی ئەو بۆمبە کیمیایی یانە ژینگەی ئەو هەرێمەش تۆشی کارەسات بوو و بە هەزاران ئاژەل و گیا لە ناوچوون.
ئێستا پاش 33 ساڵ لەو کارەساتە و ژێنوسایدی نەتەوەی کورد، سەدام و ڕێژیمەکەی لەناوچوون.سەدام و زۆرێک لە بەرپرسانی حیزبی بەعس بە هۆی ئەو جینایەتانە لە دار دران و و عەلی حەسەن مەجید کە بە عەلی کیمیایی ناسرابوو، نەیتوانی لە دەستی عیدالەت ڕزگاری ببێ.
بەڵام بەداخەوە زۆڵم و زۆرداری لە دژی کوردەکان کۆتایی نەهاتووە و لە هەر چوار پاارچەی کوردستان لە #مەریوان#، #سەردەشت# و ماکوو بگرە تا شەنگاڵ، #قامیشلۆ#، #عەفرین# و #دەرسیم#، لە باشوور، باکوور و ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوایی کوردستان، مافی ڕەوای کوردەکان ئیهمال دەکرێ و کوردەکان لە هەموو بوارەکانی ژیان وەک سیاسی، جڤاکی، ئابووری و دەروونی زۆڵمیان لێ دەکرێت.
لە هەموو کوردستان، کوردەکان بە بێ هیچ هۆکارێک کۆمەڵکوژ دەکرێن، لە سێدارە دەدرێن و چالاکڤانانی کورد دەکوژرێن و مال و مۆڵکی کوردەکان لە لایەن دۆژمنانیان دەستی بەسەردا دەگیردرێ و ڕادەستی دۆژمنانی کورد دەکرێ.
ئێمە ڕێز دەگرین لە قۆربانیانی ئەو هێرشانە وەک حەڵەبچە، قامیشلۆ و ڕۆبۆسکی کە مێژۆیەکی چەندان دۆریان نییە و لە هەمان کاتدا ئەو هێرشانە مەحکووم دەکەین و ئەو هێرشانە کە ڕۆژانە دەکرێنە سەر گەلی کورد لە بیر ناکەین.
ئێمە نەمانتوانی پێش بەو کۆمەڵکوژیانە بگرین، بەڵام هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین کە جارێکی دیکە نەتەوەی کورد تۆشی کۆمەڵکۆژی نەبێ و پێش بەو کارە دەگرین.
ئێمە داوا دەکەین کە ڕۆژی 16، 3 لە دژی درۆستکردن، بە دەست هێنان و بە کارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەموو جیهاندا ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی ناونەتەوەیی دژی چەکی کیمیایی پەسەند بکرێ.
ئێمە داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە زیاتر فۆکۆسی خۆیان بخەنە سەر مافی کوردەکان و لە هەمبەر کۆمەڵکۆژی و پێشل کردنی مافی نەتەوەیی گەلی کورد، پشتیوانی بکرێن و پشت گوێ نەخرێن و لە دژی هێرشەکانی ئێران، عێراق، تورکیە و سووریە بێدەنگ نەبن و ڕێز لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەی کورد بگرن
بژی کورد و کوردستان
دیا کورد
کۆمیتەی دامەزرێنەری کۆنفێدراسیۆنی کورد
#16-03-2021#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!