خۆت فەرامۆش بکە و لەگەڵ خودا بژی
نوسینی : مریم البلوشی
وەرگێڕانی : #ئارام عوسمان#
ئەم کتێبه زلەیەکی باشه بۆ وە ئاگاهێنانەوەی زۆربەمان کە لە ژیاندان غافڵین و خوداو هەموو ئەوانەمان لەبیر کردووە کە چاکەیان لەگەڵ کردووین، دایک و باوکمان تا گەنج بوون چی پێیان کرا بۆیان کردین ئێستا ئەوان کە پیر بوون و ووزە و هێزێکیان نەماوە دەبێت نازیان هەڵگرین و بەدەمیانەوە بچین و خزمەتیان بکەین، چوون ئەوان بوون ئێمەیان هێنیایە بوون و گەورەیان کردین و نازیان کێشاین و جوانی و گەنجی خۆیان بۆ ئێمە بەبادا..
وە کاتێک ناڕەحەتیەکمان تووش دەبێت نابێ سکاڵا بکەین و هاوارمان لێبەرز بێتەوە چوون خوا بەندەکانی خۆی خۆش دەوێت بەو ناڕەحەتیە تۆ تاقی دەکاتەوەو ئارام گریت بە عیبادەت بۆ حیسبا دەکات و لای خۆی پلەی بەرزت پێدەدات..
بابەسادەیی بژین و ژیان زۆر ئاڵۆز نەکەین دەنا دوای لێمان قورس دەبێت، خۆ بەکەم زان بین تا ئەو ڕادەیەی کە مرۆڤێکی ئاسای بین، ئێمە نەمرنین سبەی دوو سبەیەکە بە ئارامی چاو لێک دەنێن و ئەم دنیایە جێدەهێڵین ئەوەی گرنگە دوای نەمانمان یادەوەریەکی جوان بین لە هزرو دیدی ئەوانەی کە هاوڕێ و لێمانەوە نزیک بوون
هەمیشە ئەوەت لەبیربێت کە ژیان پڕیەتی لە کەوتن و هەستانەوەو خۆشی و ناخۆشی، نابێ کۆڵ بدەین، ژیان ململانێ و جەنگە بۆ بەردەوام بوون و مانەوە تیایدا، بەڵام ئەوەی گرنگە کەسانێکی باش بین و هەردەم خودامان لەبیر بێت و ترس و پاداشتی ئەومان بیرنەچێت
با مرۆڤ لەبیر بکەین و لەگەڵ خودا بژین، خودا ئێمەی لە هەمووان زیاتر خۆش دەوێت و با ئێمەش هەوڵ و تێکۆشانی جدیمان بۆ خودا بێت، جگە لە خودا گشت شتەکانی تر دەبن بە بڵقی سەر ئاو دوو ڕۆژی تر نامێنن، بەڵام بە دەستهێنانی ڕەزامەندی خودا بەدەستهێنانی سەرفرازیە بۆ هەردوو دنیا