ناوی کتێب: خاڵی لاوازی تۆ
ناوی نوسەر: د.وین دایەر
وەگێڕانی: #جەبار تەنیا#
گەوهەری بەهێزی مرۆڤ توانای بڕیاردان و وەلانانی حەز و نەفسی بەسەر ئەو کارو کردارانەی کە بونیان و کردنیان زەرەری هەیە بۆ خودی خۆت، بیرنەکردنەوە لەو شتانەی هێزی خود لەناو ئەبەن و توانای زاڵبونبەسەریان.
ترسان لە کردنی کارێک نەرێنیبوون ئەخاتە مێشکی مرۆڤەوە، شت گەلێکی زۆر دروست ئەکەن ئەبنە خاڵێکی لاواز بۆ مرۆڤەکان.
هەمیشە وەک ئەوەبە کە خۆت هەیت، گۆڕانێک مەگۆڕێ لەبەر شت گەلێک لە دەوروبەرتدا ڕودەدەن، ئەو کات ڕاستەقینەی خۆت لەدەست دەدەیت.
هیچ شتێک نەبێتە خاڵی لاوازیت لە سستی و ترس و دڵەڕاوکێی دووربە، لە بیرکردنەوە لە ڕابردوو، هیچ ڕابردوویەک داهاتوو پێک ناهێنێ گەر ببنە لاوازی، ڕابردوو بەجۆرێک جوانە بوبێتە پەند و ئامۆژگاری بۆت،
بەو جۆرەش بیر لە داهاتوو بکەرەوە ژیانی ڕۆژانەت بەڕێ بکەیت، نەوەک بیرت بباتەوە چۆن ئەژیت، بە جۆرێک بژی لە ژیانت کە ئەمڕۆ ئەمریت سەبارەت بە پێشهات و ئەرکە ئاینییەکان، بۆ زانستیش وا بزانە نامریت