ناوی پەرتووک: پیرەمێرد و زەریا
نووسەر: ئێرنێست هێمینگوەی
وەرگێڕانی: #عیسا عوسمان#
پەرتووکێک پڕاوپڕ لە کۆڵنەدان و ورە!
پیرەمێرد و زەریا شاکارەکەی هێمینگوەییە و وەرگری خەڵاتی نۆبڵە، یەکێکە لەو پەرتووکانەی کە ئەزموونێکی ڕاستەقینە و تاڵی ژیانمان نیشان دەدا، فێرمان دەکات کۆڵ نەدەین، لە بەردەم ئاستەنگی و نەهامەتییەکاندا بەهێز و خۆڕاگر بوەستینەوە و سیزیف ئاسا بەردەکە بۆ تاهەتایە سەر بخەین، بێ گوێدانە ئەوەی چەند جار دەکەوین! چونکە دواجار گرنگترین وانەی ژیان بەردەوامییە، هەستانەوەیە و ڕووبەڕووبوونەوەی نەهامەتییەکانی ژیانە.