سوپاسنامە
پاش ئەوەی لەجەلسەی 16 مانگ کە تایبەت بوو بەمەرگەساتی #هەڵەبجە# ئێمە لەوجەلسەیەدا وەک پیشەی هەمیشەییمان داکۆکی کاری خواستی خەڵک و هەڵەبجەییەکان بوین.، وەلەم سۆنگەیەوە لەیادی هەڵەبجەی خنکاو نەمانتوانی چاو بپۆشین و بێدەنگ بین لەئاست ئەو برینەی کەڕژێمی بەعس 33ساڵ پێش دەرهەق بە هەڵەبجەی ئەنجامداوە.، وە 30 ساڵە ئەم برینە لەسایەی سێبەری دەسەڵاتی کوردی خوێی پێوە دەکرێت، بۆیە ناوهێنانی تارق ڕەمەزان و ئازادکرنی لەسەردەستی تاڵەبانی لەمێژودا چەسپاوە من نەم هێناوەتەوە کایەوە دیارە لە پێناو درکاندنی ئەم ڕاستییە بەڵتەچی و ئەندامی ساختەی فراکسیوێنی یەکێتی لەنێو هۆڵی یاسادانان هێرشیانکردە سەرمان و ئەم هەنگاوە شەرم هێنەرو ترسنۆکانە ناڕەزایەتی ئازادی خوازان و خەڵکی بەشێوەیەکی فراوان بەدوای خۆیدا هێنا
لەپای ئەو نادادییە بەرامبەرمانکرا لە هۆڵێ پەرلەمان هاتنە دەنگ و پشتیوانی خەڵک بۆ ئێمە گەورەترین پاداشت بو وەتوندترین سزابوو بۆئەوان
لێرەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی تەواوی ئەو ئازادی خوازو چالاکوان و ڕێکخراوو سیاسی و وە دۆست خزمو ئازیزو کەسایەتیانە بکەین چ لەناوەی هەرێم وە چ لەدەرەوە لەگەڵمان لەسەر خەت بون و وە هەمو پشتیوانییەکی خۆیان بۆ دەربڕیوین.، ئەم پشتگیرو پشتیوانییە هێندەی تر، تین بەئێمە دەدات لەگەیاندنی کاروانی هەق وە داکۆکیکردن لەهەمو خواستێکی ڕەوا..
وە زۆر سوپاسی ئەو برا بەڕێزانە ئەکەین کە لە خەمخۆری و دڵسۆزیاندا ڕێگای دووریان بڕی و گەشتنە #هەولێر# بۆلامان بەڕاستی قەرزار بارتان کردین شتێک نیە شایەنی وەفاو حورمەتی ئێوە بێت..
بۆیە دڵنیای دەدەین بەهەمو دوژمنانی نوکی قەڵەمەکەی کاوەگەمیانی، دەنگی نەخێری ئێمە هیچ بەربەست و هەڕەشەو مەترسییەک ڕای ناگرێت لەکاتێکدا ئێمە نەدەنگی گولە کاسی کردین نەبۆن و ڕەنگی خوێن زراوی بردین نە مەرگیش توانی ڕامان وەستێنێت ئیدی دڵنیا بن وەستانی ئێمە مەحاڵە...
شیرین ئەمین
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
#18-03-2021#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!