هاوڵاتیانی خۆشەویست...
حیزبە سیاسی و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکانی کوردستان و عێراق
دوێنێ ئێوارە لەماڵی سەرۆککۆمار بەئامادەبونی (سەرۆک کۆمار، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و شاندەکەی، وەزیری دەرەوەی عیراق، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردیەکان، ئەندامانی کورد لە لیژنەی یاسایی و دارایی) کۆبوینەوە.
ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ یەکخستنی هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردیەکان و دروستکردنی یەکڕیزی کورد بوو سەبارەت بەهەردوو پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پرۆژە یاسای بودجە.
لەکۆتایی کۆبونەوەکە بڕیاردرا کە ژوورێکی عەمەلیات دروست بکرێت و هەماهەنگی لەنێوانمان هەبێت و هەموومان پێکەوە هەوڵی هەمواری پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ بدەین و ئەوەی لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە جێبەجێی بکەین.
بەڵام بەدوو کاتژمێر بەر لەئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە پەیامێکی تاکلایەنەی فراکسیۆنی پارتیمان بینی کە سەبارەت بە پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی دەریانکردبوو بەبێ گەڕانەوەیان بۆ ڕای فراکسیۆنە کوردستانیەکان.
لێرەوە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، کە ئەم کارەی فراکسیۆنی پارتی دەرچونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی کوردی و تێکدانی یەکڕیزی یە، وە بۆ مێژوو ئێمە تەحەمولی ئاکامەکانی ناکەین.
فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
2021/3/18
کات 3 ی پاش نیوەرۆ