ماوەی دوو ڕۆژە لە بە دواداچونداین بۆ دۆسیەی لاڤانی حەوت ساڵان...
دەستدرێژی کردنە سەر منداڵیکی حەوت ساڵانە و دواتر فڕێدانی تاوانێکی قیزەونەو چاوپۆشی لێکردن و داخستنی ئەم دۆسێیە قبوڵکراو نیە...
بەدڵنیایی ئەوەی پێویست بێت بۆ بەرگری لەم منداڵە دەیکەین، لە ئاستی پەرلەمانی دا بەدواداچون دەکەین، بۆ دادگاش پارێزەری بۆ دابین دەکەین.
پاش بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری و سەردانیکردن و گفتوگۆ لەگەڵ باوکی منداڵەکەو لایەنی پەیوەندیدار، گەیشتینە ئەم ئەنجامە.
- ئەم تاوانە لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردودا ئەنجامدراوە.
- ئەم منداڵە لە بەردەم دادوەردا دەستی لەسەر وێنەی یەکێک لەوانە داناوە کە دەستدرێژیەکەی کردووەتە سەری، بەپێی گوتەی پارێزگاری #هەولێر# ئەو کەسە ئازادنەکراوە.
- سزای ئەوانەی ئەم تاوانەیان کردوە زیندانی هەتا هەتایی بۆ لە سێدارەدانە، بەداخەوە ئەوەی کەمتەرخەمی کردوەو بەرپرسیارە دەزگاوهێزەکانی پۆلیسە، کە لەکاتی ڕوداوەکەدا دەیانتوانی بەدواداچونی تەواوبکەن بۆ ئەم ڕوداوەو بەڵگەکان بخەنە بەردەست دادوەر.
- پاش گفتوگۆو بەدواداچون لەگەڵ پارێزگاری هەولێرو #وەزارەتی ناوخۆ#، بڕیارە لە سبەینێوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بکرێتەوەو بەڵگەی پێویست کۆبکرێتەوە لەسەر تۆمەتباران و بخرێتە بەردەست دادگا.
- بەپێی ئەو بەدواداچونانەی کردومانە زانیاری و سەرەداوی پێویست هەیە بۆ دەستگیکردنی سەرجەم تۆمەتباران و کۆکردنەوەی بەڵگە، پاشان دادگاییکردنیان و سزادانیان.
- یەکێک لە تۆمەتبارەکانی ئەم تاوانە زڕدایکی منداڵەکەیە کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا تۆمەتبارن و ئێستا دەستگیرنەکراون!!
- دڵنیاییمان دابە باوکی منداڵەکە بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی دەبین.
- کەس و کاری ئەم منداڵەو خەڵکی کوردستانیش دڵنیادەکەینەوە لە بەدواداچونمان بۆ ئەم دۆسێیە بەردەوام دەبین، ئاگاداری وردەکاری دۆسیەکەین، نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس بکرێت لەژێر هیچ ناوێکدا تاوەکو تاوانباران سزای یاسایی وەردەگرن.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
2020/2/21