ناو: محەمەد
نازناو: حەمە سەعید نادر
ناوی باوک: سەعید محەمەد نادر
ساڵی لەدایکوون: 1943
ڕۆژی کۆچی دوایی: #02-01-2020#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
محەمەد سەعید محەمەد نادر ناسراو بە مامۆستا حەمە سەعید نادر ساڵی 1943 له گەرەکی قەزازه کانی سلێمانی لەدایک بوە خوێندنی سه ڕه تایی له قوتابخانەی (فه یسه لیه) تەواو کردووه. قوناغی ناوه ندیی له سانەوی سلێمانی که ئێستا ئاماده یی سلێمانی کورانه تەواو کردووه، ساڵی (1961) چوته خانەی ماموستایانی سلێمانی و دواساڵی خوێندنی له (1963) لەبەشی وه ڕزش تەواو کردووه، لەوسێ ساڵه دا به شداری به ڕچاوی کردووه له یارییه کانی توپی پێ وتوپی باسکه).
له 03-11-1963 دامەزراوه بە مامۆستا و نێردراوه بۆ پارێزگای (#هەولێر#) له دوای (3) سێ ساڵ گوێزراوەتەوه پەڕوەڕدەی سلێمانی لەساڵەکانی (1966-1967)له #هەڵەبجە#ی شەهید له قوتابخانەی (سيروان) له هەڵەبجه ماموستا بووه، ساڵی (1968) گوێزراوەتەوه بۆ سلێمانی له قوتابخانەی شێخ مەحمود کە پێشتر ناوی (مەڵکەندی دووەم)، کە مامۆستا مستەفا ساڵح کەریم بەڕێوەبەری بووە، بووە بە مامۆستا، کە بۆ ماوەی 38 ساڵ لەو قوتابخانەیە خزمەتی کردووە بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، لەبواری وەرزش و گوتنەوەی وانەی کوردی، هەر لەم قوتابخانەیەدا چەن ساڵێک لەیارییەکانی تۆپی پێ و باسکە و بالە یەکەمی سەرجەم قوتابخانە سەرەتاییەکان بوون، هەروەها لەفیستیڤاڵی قوتابخانەکاندا یەکەم بووە، بەردەوام بووە لەخزمەت تاساڵی 2006 خانەنشینکرا.
لەبواری وەرزشیدا هەر لەمناڵیەوە ئاشنای هەبووە، بەتایبەتی یاری تۆپی پێ و بالە، لەقۆناغی خوێندنی سەرەتایی لەئەنجامی یاریکردنی قوتابخانەکاندا بۆ یاری تۆپی پێ هەڵبژێراوە بۆهەڵبژاردەی قوتابخانە سەرەتاییەکان ساڵی 1956، کە ئەوکاتە مامۆستا ئیبراهیم حاجی عەلی مامۆستای وەرزش بووە، لە ساڵانی 1957-1958 چۆتە تیپی وەرزشی ئاسۆ کە زۆربەی زۆری یاریزانەکانی لەڕیزی تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی یاریان ئەکرد، له 26-06-1961 به بڕیاری دەستەی کارگێری ئەوسای یانەی سلێمانی بووه به ئەندامی تۆپی پێ.
بەهۆی کاری ماموستایی و بژێوی باری ژیانی خێزانیەوه تا ساڵی 1966 له یاریی دابڕاوه بەڵام هەر له 05-08-1966 بانگهێشتکراوەتەوه بۆ تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی که هەردوو وەرزشکاری دێرين و ڕاهێنەری یانەی سلێمانی (تاڵیب سەید عەلی ناسراو به شیخ تاڵیب و ماموستا محەمەد فەتاح ناسراو به حەمەی فەتاح) ڕاهێنەری بوون لەو تیپەدا، مامۆستا محەمەد لە ساڵی 2019 لەلایەن ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانی خەڵاتی فەخری پێدەدرێت لەپای ئەو خزمەتی پێشکەشی بە وەرزش کردووە. ڕۆژی 02-01-2020 کۆچی دوایی کرد لە گۆڕستانی سەیوان بە خاک سپێردرا. [1]