نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکاش بۆ شەڕی دژی #داعش# لە ئەژماری خۆی لە توویتەر دەڵێت 15 پرسیار هەن کە لەوانەیە ترەمپ بیەوێت ئاراستەی ئەردۆغانی بکات بەڵام نایکات.
برێت مەکگۆرک ئەو 15 پرسیارەی بەمشێوەیە ڕیزکردووە:
1- بەغدادی چۆن لە خانووێکی سەلامەت و لەنێو ئەو هەموو توونێلە ئامادەکراوە بە دووری پێنج کیلۆمەتر لە سنووری ئێوە دەژیا؟
2- بۆچی جێگرەوەی دووەمی بەغدادی لە جەرابلس دۆزرایەوە کە شارۆچکەیەکی بچووکی سەر سنووری ئێوەیە و لەژێر کۆنترۆڵی ئێوەیە.
3- کاتێک داواتکرد ئەمریکا 30 کیلۆمەتر #هەسەدە# لە سنوورەکانت دووربخاتەوە، دەتزانی کە بەغدادی بەدووری پێنج کیلۆمەتر لە سنوورەکەتەوە لەگەڵ خێزانەکەی دەژیا؟
4- بۆچی ئەو ناوچانەی سووریا کە تۆ دەتەوێت کۆنترۆڵیان بکەی یا لەژێر دەسەڵاتی تۆدابن هەمیشە دەبنە پێگەی سەلامەت بۆ سەرکردەکانی قاعیدە و داعش؟
5- لە چەند هەفتەی ڕابردوو گوتوو کە چەند کەسێکی نزیک لە بەغدادیت دەستگیرکردوون لەنێویاندا ژنەکەی بەغدادی هەیە. بۆچی تاوەکو ئێستا ئەو کەسە داواکراوانەی جیهانت دەستگیرنەکردوون؟ ئەوانە چیان دەکرد لە تورکیا؟
6- ئەو 40 هەزار چەکدارە بیانییە چۆن ئاوا ئازادانە لەڕێگەی تورکیاوە چوونە سووریا، کە بەشێکیان قاعیدەبوون و بوونە بڕبڕەی پشتی داعش؟
7- بۆچی داواکانت بۆ داخستنی سنوور بەسەر داعش ڕەتکردەوە، کاتێک هەسەدە داعشی تێکشاند، سنوورەکانت بەسەر داعش داخست؟
8- بۆچی گەڕانی هاوبەشت لەگەڵ پووتین و ڕووسیا لە سووریا قبوڵکرد، بەڵام ڕەتتکردەوە لە هەندێ ناوچە گەڕانی هاوبەش لەگەڵ سەربازانی ئەمریکا ئەنجامبدەی و سەربازانی ئێمەت خستە مەترسییەکی گەورە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە دوو لەسەر سێی کەوتە دەست ڕووسیا و ئەسەد؟
9- بۆچی هەوڵی چەند ساڵە و ملیۆنان دۆلاری ئەمریکی و جێگیرکردنی باشترین پلانداڕێژی سەربازی لە ئەنقەرە بۆ ئەو گرووپەی ئۆپۆزیسیۆن بوو کە تۆ جەختت دەکردەوە هاوکارن لە شەڕی دژی داعش، دوایش دەرکەوت کە زۆر توندئاژۆن تاوەکو سەربازانی ئەمریکی هاوبەشیان لەگەڵدا بکات و لەگەڵیاندا هەست بە سەلامەتی بکەن؟
10- بۆچی، هاوپەیمانێکی ناتۆ بووەتە گەورەترین زیندانی بۆ ڕۆژنامەڤانان؟
11- بۆچی حکومەتەکەت بە ئەنجامدانی مامەڵەی نایاسایی لەگەڵ ئێران بووە گەورەترین لایەن.[1]