ناوی تەواوی ڤینۆس ئەحمەد عەبدوڵڵا لە ساڵی 22-02-2002 لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# کە لەبنەڕەتدا سەر بە پارێزگای #کەرکووک#ە و لەئێستادا خراوەتە سەر ئیدارەی پارێزگای #سلێمانی# ڤینۆس ئەحمەد سلێمانی چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە.
(ڤینۆس) هەر لەتەمەنێکی بچووکدا خولیای نووسین و خوێندنەوەی هەبووە، منداڵ بووە کە دەستی کردووە بە نووسین و ئاوات و ئارەزووی خوێندنەوە لە دڵە بچکۆڵەکەیدا سەوز بووەو هێدی هێدی گەشەی کردووە.
(ڤینۆس) هەر هێشتا منداڵ بوو ئاواتی گەورەی ئەوە بوو کتێبێکی چاپکراوی خۆی هەبێت و لەنێو کتێبخانەکاندا ببینێت کتێبەکەی لەبەر چاو و هزری خوێنەرانی کورد دایە.
بۆ ئەو مەبەستە لەتەمەنی 16 ساڵیدا بەواقعی ئاوێتەی نووسین ئەبێت و زیاتر پەرە بە نووسین و بەهرەی خۆی دەدات و دەستی کردووە بەنووسین لەبوواری چیرۆک سەربووردەو گوزارشت کردن لە واقعی لەشێوەی چیرۆکخوانی، تا ئەوەی لەتەمەنی (18) ساڵیدا خەونە گەورەکەی بە یەکجاری هێنایە بەرهەم و بووە خاوەنی کتێبێک بەناوی (دەروازەیەک بۆ گۆڕانکاری).
کتێبەکەی (ڤینۆس) کۆمەڵێک بابەتی هەمەچەشن لەخۆدەگرێت، بەتایبەت ڕێنمایی و ڕێنموونیی تاکەکان و چیرۆکخوانی و لەلایەن خوێنەرانەوە پێشوازیی گەرم و گوڕی لێکرا.
نووسەری کتێبی (دەروازەیەک بۆ گۆڕانکاری) بەنیازە لەداهاتوویەکی نزیکدا چاپی دووەمی کتێبەکەی بە ئەنجام بگەیەنێت، ئەویش بەهۆی بوونی خواستی خوێنەران لەسەری.
پرۆژەی داهاتووی (ڤینۆس) ڕۆمانێکەو لەئێستادا هەنگاوەکانی سەرەتای هەڵێناوە بەئامانجی نووسینی ڕۆمانەکەو پێیوایە ئەمجارەیان پێویستە جوانتر لەیەکەم بەرهەمی، دووەم بەرهەمی بخاتە بەر دیدەی خوێنەرانی.