#کوردانی_لوڕ_و_بەختیاری#، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی، زمانیی، کەلتووری، ڕەگەزناسی، چوگرافییە لەسەر کوردانی لوڕ و بەختیاری. بە پشت بەستن و هێنانەوەی بەڵگەی زانستی، مێژوویی، زمانی و کەلتوورییەکان. هەوڵێکە بۆ تیشکخستنەسەر مێژووی شاراوەی ناوچەگەلی خوارینی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# و کەلتووری کوردەواری.
ئەم کتێبە، لەنووسینی #ئیدریس پیری#یە، لە هەشت بەش پێکهاتووە و هەر بەشەش چەند تەوەرێکی لە خۆگرتووە، ژمارەی لاپەڕەکانی 250 لاپەڕەیە.
بەشێک لە پێڕستی کتێبەکە:
بەشی یەکەم/ مێژووی کوردانی بەختیاری
بەشی دووەم/ زمان، ڕێزمانی شێوەزاری بەختیاری، نیشانەکانی کۆ، ڕێناوەپرسیارییەکان، پاشگری ینە، ئاوەڵناو...هتد.
بەشی سێیەم/ ڕەگەزنامە، پێکهاتەی دابەشبوون، ناوی چەند هۆزی بەختیاری...هتد.
بەشی چوارەم/ پێگەی ژن لە هۆزەکانی لوڕ و بەختیاریدا، جێگەی ژن لە شیعردا، وەسفی ژنانی شۆڕشگێڕ و ئازا، ژنانی ناودار ی لوڕ و بەختیاری.
بەشی پێنجەم/ کەلتوور، کۆچ، مردوو ناشتن، ڕێوڕەسمی زەماوەند، پۆشاک، خواردەمەنییەکان، مۆسیقا، مەقامەکان، چیرۆک و ئەفسانە، پەندی پێشینان و قسەی نەستەق، داهێنان و هونەری کەرەستە دەستییەکان...هتد.
بەشی شەشەم/ جوگرافیا، ڕووبارەکان، چاوکانی و کانزای ژێر زەوی، کانزا و سەرچاوە سروشتییەکان، ئاو، زاگرۆس...هتد.
بەشی حەوتەم/ شۆڕشی لوڕ و بەختیاری بەدژی قاجار و پەهلەوی، کۆمەڵکوژی لوڕ لەلایەن ڕەزاخانی پەهلەوییەوە.
بەشی هەشتەم/ کوردانی ڕۆژهەڵات و ئێران، کوردانی بەختیاری لە ئەفغانستان، پارێزگای خۆرهەستان، ئیسفەهان، بوشێهر، تاران، تەورێز، قوم، خوزستان، زەنجان، سمنان، سیستان و بەلوجستان، قەزوین، کرمان، گیلان، گوڵستان، مازندەران، هەمەدان، ئەردەبێڵ، یەزد و ئەلبورز...هتد