کتێبی مێژووی شاری زەهاو و حەلەوان (سەرپێڵی زەهاو) لە بەشی یەکەمیدا باسی ڕیشەو ڕەچەڵەکی کورد دەکا لە کۆنەوەو تەنانەت حوکمڕانانی کورد کە دەسەڵاتیان بەسەر میسوپۆتامیا تاکوو شام و خۆراسان و ئازەربایجان و نیوەی تورکیەش هەبووە، هەڵبەتە بە وردەکاریەکانیەوەو بەشی دووهەمیشی باسی سەرپێڵی زەهاو ناوچە یان شارستانی زەهاو دەکا کە چەند جار ئەم ناوچەیە وێران کراوەو سەر لە نوێ بنیات نراوەتەوە. دیارە فوکوسی زیاتری من بە زۆری مێژووی ناوچەکەیە بە وردەکاریەکانیەوە. هەر خوێنەرێک بیەوێ یان پێی خۆش بێ ئەم کتێبەی دەست کەوێ پێوەندی بکا بە کتێبی ئەرزان یان بۆ خۆم...بەو هیوایە کەسانی تر بتوانن درێژە بە نووسینی ئەم ناوچەیە بدەن چونکە کاری لەسەر نەکراوە...