نووسینی: جۆن سی. ماکسوێڵ
وەرگێڕانی: #دانیاڵ عەلی مەعروف#
چاپی یەکەم 2021
کەسانی سەرکەوتوو ئەو ڕێگایە پێ دەزانن کە هەموو بەربەست و ڕێگرەکان بکەن بە پەیژەی سەرکەوتن. چۆن؟ هەوڵی ئەوە نادەن شکستەکانیان بشارنەوە. ئەوان لە دۆڕانەکانیان هەڵنایەن، بەڵکوو لێیانەوە فێر دەبن. هەموو کات لەوە تێدەگەن کە مەزنترین وانەکانی ژیانمان لە شکستەکانی خۆمانەوە بەدەست هێناوە، گەر هاتوو ئێمە بە شیوازێکی درووست لێیان چووینە پێش. هەتا ئەو کاتەی زیانەکان زۆر گەورە نین هەڵەکان، پەسەند دەکرێن، یاخود وەک لە تەکساس دەڵێن، هەتا مانگاکەت لەدەست نەداوە، گرنگ نییە چەند شیر دەڕژێنیت.[1]