پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
سەحرا
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
یادی سجادی
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی چوارەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی سێیەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی یەکەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕشتەی مرواری؛ بەرگی نۆیەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕشتەی مرواری؛ بەرگی هەشتەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕشتەی مرواری؛ بەرگی حەوتەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕشتەی مرواری؛ بەرگی شەشەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕشتەی مرواری؛ بەرگی پێنجەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,344
وێنە 105,038
پەرتووک PDF 19,482
فایلی پەیوەندیدار 97,748
ڤیدیۆ 1,402
ژیاننامە
کەریمی حیسامی
شەهیدان
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - سە...
ژیاننامە
ژیلا حسێنی
ژیاننامە
عەلادین باباشەهابی
ژیاننامە
زاهیر عەبدوڵڵا
بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە

بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە
بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە
(کیاکسار ئەحمەد)
خوێندنەوەی ڕۆمانی بەرەو ڕێگە درەوشانەوە، لەسەرەتاوە دەتخاتە نێو دۆخێکی مەستی و خەوناوی و شیعرییەوە، بێ پێشەکی لەبەردەم مێژووی ڕوحی مرۆڤت دادەنێت. مێژووێک ئەگەر بە زمانێکی مەستانە و ئەزموونێکی ئەفلاتوونییانە و عیرفانییانە نەبێت، ناتوانێت خوێنەر مەستانە بخاتە نێو دەقەکەوە. مێژووی ڕوحی مرۆڤ، قووڵایی بوون و زیندووبوون و ژیان. نەوەک هەر تەم و غوباری سەر مێشکمان بیر دێننەوە، بەڵکو ئەو تاریکییەمان نیشان دەدەنەوە کە لەگەڵ وشەی (روحی مرۆڤ) جەستە و خەیاڵمان دەبات. ئەو تاریکییە، سەرەتایەکە بۆ ڕەشاتی و ڕەشبینییەی دەبێت دەقەکە بمانداتێ، تا دوایی لە جیاوازی تاریکی و ڕەشاتی بگەین!
تاریکییەک بەرەو درەوشانەوە و ڕەشاتییەک بەرەو ڕەشبینی. دەقەکە دەبێتە ڕێگەیەک بەرەو هەقیقەت، بەرەو خودا، بەرەو خود!
بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە، بەرەو ڕێگەی سرووشت و دەشت و دەرە، بە هەردوو دیوە ماددی و ڕوحییەکەیەوە. ئەم ڕێگەیەش ئەگەر لە ڕووی ماددییەوە سرووشت بێت، بە (ئاو و با و هەوا و ئاگر)ییەوە، واتا پێکهاتە سەرەکییەکانی جیهان، لەهەمان کاتدا لە ڕووی ڕوحییەوە مرۆڤە، لە پێکهاتەکانی خۆیەوە کە جیهانی بچووکە و لە نێو مرۆڤی گەورەدا کە جیهانی گەورەیە. ڕێگەی درەوشانەوە، ڕێگەی مرۆڤە بەرەو جیهان و ڕێگەی جیهانە بەرەو مرۆڤ! جیهان لە مرۆڤدا دەگەشێتەوە و مرۆڤیش لە جیهاندا.

(2)
(بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە)، بوون دەکاتە بازنە و زیندوبوون و مردنی تێدا دەکاتە سوڕی ژیان، ڕۆمانێک ناوەکانی (بوون، ژیان، زیندووبوون و مردن) لە دەقێکدا کۆدەکاتەوە و بە تێگەیشتنێکی ئەفلاتوونییانە وەک هێمایەک بۆ هەقیقەت دەیانناسێنێت، هەقیقەتی بوون، کە بۆ مرۆڤ لە نێو وێنەکانیدا ون بووە و نازاندرێت کامەی ڕاستەقینەیە و کامەی وەهمە؟
گەڕان لە هەقیقەت، لە خودا و خود. جووڵەی ئەو بازنەیەن کە بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت، واتا جووڵەی بوون لەم ڕۆمانەدا جووڵەیەکی عیرفانییانەیە، لە خوارەوە بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت، میعراجێکی ڕوحییە لە پێناو زانین و ناسینی ڕاستی.
بوون و ناسینی بوون، هەمیشە و پرسیاری مرۆڤی گەڕۆکە لە ڕاستی، (من) و (تۆ) یان (خود) و (ئەو) ناسینی ئەو ناوانەن کە بۆ هەمیشە مرۆڤ دەخەنە بەر پرسیاری قورسەوە، لە چ وێنەیەکدا خۆمان و ئەوانیدی بناسین؟ وێنەی شاعیر، ئازادیخواز، ماڤپەروەر، شوڕشگێڕ، هونەرمەند، تیرۆریست و یان چ وێنەیەکی تر؟
هەموو ئەو کارئەکتەرانەی لەم ڕۆمانەدا وەک خەون و شیعر و ڕەگەزێکی سرووشتی دێن و دەچن، دەجووڵێنەوە و ون دەبن، دەبنە ڕەنگ و دەنگ و وێنە و هەڵم و پەرش دەبن، پێکەوە یەک وەڵام بە نووسەر دەدەنەوە، تۆ خۆت ئەو من و خود و خودا و هەقیقیەتیت، تۆ لە یەکبوونێکی وجوودی و شهوودیدایت.
(3)
ئەی ئەو کەسەی بە دوای حەقیقەتدا وێڵیت دوام کەوە!
ئەی ئەو کەسەی بە دوای خۆتدا وێڵیت دوام کەوە!
ئەی ئەو کەسەی بەدوای خودادا وێڵیت دوام کەوە! (بڕوانە ل 25)
ئەمە دەنگی ئەو ڕوحە سەرگەردانەیە کە دەبێت ببێتە ڕێبواری تریفەی نوور و بگەڕێتەوە ئەشکەوتی هەقیقەت، ماڵی ڕاستەقینەی خودا.
ئەگەر لەم وشانەی سەرەوەدا بڕوانین، ئەو ڕۆمانە ئەمە دووپات دەکاتەوە، کە خودا مەعریفەی تەواوە، زانینی کاملە، ئەشکەوتی هەقیقەتیش ماڵی ئەو مەعریفە تەواوە و زانینە کاملەیە، مرۆڤ دەبێت بگەڕێتەوە نێو نووری ئەو ئەشکەوتی زانینە و بە خواردنەوەی ئاوی ڕەنگینی پیرۆز مەست ببێت و هەقیقەت و خود و خودا ئاشکرا بکات.
مرۆڤ تا پتر بزانێت پتر لە خودا نزیک دەبێتەوە، مەعریفەی مرۆڤ ڕۆژ بەرۆژ ڕوو لە پتربووندایە، واتا مرۆڤ پتر لە خودا نزیک دەبێتەوە. ئەو زانینە ڕووی لە سەرەوەیە و زانینێکی زانستی و مەنتقی نییە بە واتا باوەکەی لە سستمی پەروەردەی مرۆڤایەتی ئەمڕۆماندا، بەڵکو ئەو زانینە پتر لە سستمێکی ڕوحانییەوە نزیکە و پێوەندی بە ماددەوە نییە، ئەشکەوت وەک ئاماژەیەک بۆ (ئەشکەوتی ئەفلاتوون) و ئەو وەهمەی بەدەرچوون لەم ئەشکەوتە کۆتایی هات، هەروەها وەک ماڵی خودا، مەعریفەی ڕوحی و ئەو ئاگرەی تێیدا دەکرێتەوە ئاگری مەعریفەیەکی زیندوو و پیرۆز و ڕوو لە هەورازە، ئەشکەوت بۆ سۆفی و عاریف، ماڵی مەعریفەت و زانینە. گەیشتنە بە شهوود و زانینی باڵا، باڵاترین زانین.
(4)
لەگەڵ یەکەم پیاڵەی مەعریفەدا دەپرسێت: (تۆ لەکەیەوە هەیت؟) وەڵامەکە ئەمەیە: (رەنگە سەرەتا تەنها بیرۆکەیەک بووبیت). سەرەتا پێش ساتی تەقینەوە گەورەکەیە، سەرەتایەک کە کەس نازانێت دەکەوێتە کوێی جووڵەکان؟ کوێی وەستان؟ ناوێک کە تەنیا دالێکە و مەدلوولی نییە، یان دال و مەدلوولە لەنێویەکدا!
(نەبوون)! ئەو تەلیسمەی تەنیا ئەوەندە دەکرێت بڵێین (بیرۆکەیەک) بوو! نە زیاتر و نەکەمتر، تا ئێستاش مرۆڤی سەرگەردان، کە ناتوانێت شتێک لە ڕێی هەستەکانەوە بناسێت و لە ڕێی زانست و مەنتیقەوە ئارگۆمێنتێکی لەسەر پێشکەش بکات، دەڵێت تەنیا فکرەیەک بوو! نەبوون تەنیا لە بیرکردنەوەدا، لە نێو زماندا هەڵگری دال و مەدلوولی خۆیەتی. نەبوون تەنیا لە زماندا هەیە. تەنیا لە زانینی خودادا هەیە!
لەگەڵ یەکەم پیاڵەی مەعریفەدا، دەکەویتە نێو زمان و لە نێو زمانیشدا بوون بە شێوازێکی دی لەدایک دەبێتەوە، ناوەکانی (رووناکی، تەقینەوە، پارچە، تۆز، گەرد، خێرایی، فەزا، ڕەنگەکان، ترسان و هتد..، ) لەدایک دەبن، بەڵام (کیاکسار ئەحمەد) دەزانێت ئەو ناوانە تەنیا ڕووی ماددی ئەو بیرانە نیشان دەدەن، کە لەبارەی ڕوحەوە هیچ ناڵێن، بۆیە زوو دەڵێت: (بەڵام تۆ هیچیانت بۆ گرنگ نەبوو، دڵت نەبێت، کە دەتویست بیگەڕێنیتەوە ناو سینگت، دڵە سوورەکەت) ل 32 چونکە (ئەوەی نەمر و ئەزەلییە دڵە. ئەو دڵەی بیرەوەریی ملیاران ساڵی خۆشەویستی لەناودا پارێزراوە) ل 35
لەگەڵ پیاڵەی دووەمدا، خورپە لە دڵدا دەپشکوێت، مەراقی زانین و ناسینی ئەویدی، دڵێکی دی، دوای خۆییت دەخات! هێزگەلی خۆشەویستی و عیشق و جووتبوون و ئەزموونکردنی بوون لەگەڵ ئەویدی، لەگەڵ دڵێکی دی و هەڵبژاردنی هاوبەشێک تا ئەزموونی هەقیقەت و خود و خودای لەگەڵ بکەیت! لەباسکردنی ئەم ئەزموونەدا وەک ئەوەی (نیتشە) ئاگای لە (کیاکسار) بێت و بڵێت، ئەزموونکردنی هەقیقەت واتا سەماکردن لەسەر هەڵدێر! ئۆرگازم واتا خۆفڕێدان لەگەڵ گورگەکان بەرەو درەوشانەوەی ئەستێرەکان لە چاوی چەپدا و کوژانەوەی لە چاوی ڕاستەدا!
ئیدی لەگەڵ پیاڵەی دووەم ئەزموونی ڕوح دەست پێ دەکات، ئەزموونێک کە لە نێوان شتەکاندا دێت و دەچێت و وێنەی جیاواز و نوێتر لە خۆیەوە دەگرێت، لە پرتەقالێکەوە بۆ باخچەیەک، بۆ گوڵاڵە سوورەیەک و نێرگزێک و ئاسکێک و گورگێک و مارێکی عاشق! ئەزموونە ڕوحییەکان وەک وێنەکان ناگوازرێنەوە، بۆیە مێژووی ڕوح وەک مێژووی ماددە نییە تا وەک خۆی بگوازرێتەوە. بەڵکو لەهەر بەرگێکدا ئەزموونی خۆی هەیە و جیاوازە لەوەی تر. (ئەزموونی ڕوحی ناگوازرێتەوە، تەنها خۆت دەبێت لەوە تێ بگەیت. ئەزموونەکانیش وەک یەک نین) ل 41 بۆیە ئەوەی لەسەر خەرەند سەما دەکات و بە ئۆرگازمی هەقیقەت دەگات، ڕوحە نەوەک جەستە، ئەوەی بە هەوادا دەفڕێت و پەرت دەبێت، ڕوحە نەوەک لەش، لەش دەکەوێت و دەچێتە دۆخێکی تری مادییەوە، ڕوحیش بە دۆنایدۆن ئەزموونەکانی بوونی خۆی دەگوازێتەوە پلەیەکی باڵاتر یان نزمتر!
لەگەڵ پیاڵەی سێیەمدا، مەستی مرۆڤ بە ئاستێکی شێتانە دەگات! ململانێی سرووشت و مرۆڤ، تا ڕادەی شەڕ و دەستبەسەرداگرتنی مەحاڵ و ڕاونانی خەون و وەهم پێکەوە! مرۆڤ دەیەوێت ببێتە پاتشای دەریا و زەریاکان، پاتشای ئاسمانەکان، دەست بەسەر مرۆڤ و جیهاندا بگرێت، بە دوایین پلەی جوانی سرووشت بگات، کە دەیگاتێ ئینجا تێدەگات، ئەمە دوایین پلەی سامناکییە!
مرۆڤ لە نێو شێتی و سامناکییەکانی خۆیدا نازانێت کێیە؟ کامە ژیانی ڕاستییە؟ خۆی کامەیە؟ بە کێ بڵێ من؟! چۆن منی خۆی بناسێت؟
لێرەدا ڕۆماننووس لەبەردەم ئەم پرسیارەمان ڕادەگرێت: من کێیە؟ هەر بۆیەشە لەگەڵ پیاڵەی چوارەمدا، ڕۆماننووس، دەقەکەی بە ڕووی (من)ێکدا دەکاتەوە، کە کەسێکە ڕۆژانە دەیبینین، گەندەڵ و پارە پەرست و درۆزن و فێڵباز و ساختەچی. وێنەیەکی واقیعی ئەمڕۆمان پیشان دەدات کە چۆن مرۆڤ لەنێو سستەمی نوێی مرۆڤایەتیدا (من) لەدەست دەدات و هەموو شتێکی ماددیی ئامادەبوونی دەبێت، بەڵام (من) ونە و ئامادە نییە.
جێی سەرنجە لەگەڵ ئەو دۆخەی کە ئێستا زۆربەی جیهان و کوردستانیشی گرتۆتەوە، بەمەی ماددە بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵە، ئەم زاڵبوونە جۆرە ڕەوشتێکی زاڵ کردووە، کە کەسەکان لە نەبوون یان ونبوونی خوددا ژیان بکەن، ئەزموونکردنی بوون لە غیابی خوددا، دەبێتە غیابی خودا و هەقیقەتیش! غیابی زیندوبوون و ئەو بەهایانەی زیندووبوون بە (من) دەدەن. ئەوەی جوانکاری دەکات و بە شێواز و ڕوخساری خۆی ڕازی نییە، ئەوەی دزی دەکات و بە دۆخی ماددی ئاسایی ڕازی نییە، ئەوەی فرتوفێڵ دەکات و بە ڕاستی ڕازی نییە، ئەوە کێیە؟ کامەی (من)ە و ناتوانێت (خۆی) بێت؟! پیاڵەی چوارەم پەردە لەسەر غیابی (دڵ) هەڵدەداتەوە، کە چۆن ژیان و ئەزموونی بوون بێ دڵ دەبێت بە خەرابات و شکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی؟! ئەوەی دەتوانێت جارێکی دی مرۆڤ بە دڵی ئاشت بکاتەوە، تەنیا یەک شتە، ئەویش ئازادییە!
لەگەڵ پیاڵەی پێنجەمدا، چەمکی هونەر و شۆڕش، هونەرمەند و شۆڕشگێڕ و یەکگرتنەوەی ئەو دوو کەسیێتییە لە ئاسۆی خۆرهەڵاتدا جۆرێک لەو وەحدەتی وجوودە پێڕەو دەکات کە ئەزموونی عاریفانە دەتوانێت تامی بکات! لێرەشدا کیاکسار هەموو جووڵە ماددییەکان کە لەم بەشەدا تووند و تیژن، بەڵام لە کۆتاییدا دیسان ئەو مێژووە ماددییە، بۆ نێو ڕوح دەباتەوە. چونکە دەزانێت ئازادی و خۆشەویستی دوو چەمکی ڕۆحین و مرۆڤ لە ئەزموونی ڕوحییانەی خۆیدا پێیان دەگات و ئەزموونیان دەکات. (با ببینەوە بەیەک!) ل 90
لەگەڵ پیاڵەی شەشەمدا، گەشت بەرەو سرووشت دەست پێ دەکات، گەشتێکی قووڵ و دووری ڕوحی و ئاوێتەبوون لەگەڵ فریشتە و فەزایەکی مەجازی بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ هەموو هێزگەلی دیار و نادیاری سرووشتدا، کە شوێنەکان ڕێک وەک ئەزموونی میعراجی سۆفی دەنووشتێنێتەوە: (بمکوژە ئەی ئەوەی لێرەیت و لێرەش نیت!)ل 102 ئەم داوای فەنابوونە لە (لێرە بوون) و (لێرەنەبوونێک) گواستنەوەی درککردنە بۆ ئاستێکی باڵاتر لەوەی لە ئەزموونەکانی ماددیدا وەریدەگرین، ئەم ئاستە دەبێت لە ڕێی خۆزانییەکی ئشراقییانەوە درکی پێ بکرێت، هاواری ئەم ئاستە هی مرۆڤێکە کە دەیەوێت خۆی لە مێژووی موقەدەسدا فەنا بکات. (تێگەیشتیت کە شتەکان لە جێی خۆیاندا وەکوو ڕاستی ببینیت) ل 103
لەگەڵ پیاڵەی حەوتەمدا، مرۆڤ هەوڵ دەدات، واز لە زمان بێنێت و بێ وێنە و وشە، بچێتەوە سەرەتایەکان، بچێتەوە نێو خۆی و منداڵی خۆی بە ئاگاییەوە بکاتە ئەزموونی بوونی.

(5)
ئەم ڕۆمانەی کیاکسار ئەحمەد کورتە، وەلێ کۆمەڵێ وێنە و واتا و هێما و ئاماژەی قووڵ و فراوان پەخش دەکات. تەکنیکی نووسینەکە جوانە، وتووێژی بووک و زاوایەک یان دوو خۆشەویست کە لە ئەزموونی مردنەوە زۆر نزیکن، لە هەمان کاتیشدا لە نێو ئەزموونی خۆشەویستیدان، واتا دوو هێزی خۆشەویستی و مردن بزوێنەر و پەیداکاری ئەو دۆخەن کە ڕۆمانەکە دەمانداتێ، لە نێوان هەر وتوویژێکی ئەم دوو خۆشەویستەدا، پیاڵەیەک دەخورێتەوە و گەشتێک بەرەو سرووشت، بەرەو خودا، بەرەو هەقیقەت، بەرەو خود دەست پێ دەکات، دوایی دەگاتە کۆتایی و ئەنجامێک بەدەستەوە دەدات، دوو کەسەکە درێژە بە قسەکانیان دەدەن و هێزی خۆشەویستی و مردنیش کاری خۆیان دەکەن!
پەڕینەوە لە بەشێک بۆ بەشێکی دیکە، دیسان لە لێکدانەوەی من لە ئەزموونێکی عیرفانییەوە نزیکە، کە لە پیاڵەیەک دەبییەوە، بەرەو پیاڵەیەکی تر دەچیت، لەو نێوەندەدا، ئەو بۆشاییەی دەکەوێتە نێوان پیاڵەکان، بە ئەنجام و قسەی دوو کەسەکە پڕ دەکرێتەوە، لەگەڵ پڕکردنەوەی ئەو نێوەندانەدا، قۆناغێکی نوێتر و مەساحەیەکی تر دەست پێدەکات کە ئەوەی پێشووتریش لە خۆدەگرێت، ئەگەر بە زمانی سۆفییەکان قسە بکەم، دەڵێم وەک ئەوە وایە لە حالێکەوە بتباتە حالێکی بەرزتر، یا لە مەقامێکەوە بتباتە مەقامێکی بەرزتر، بەڵام لەم گواستنەوەیەدا، کە (فەسڵ و وەسڵ)ێک، واتا دابڕان و پێکەوەگەیشتنێک ڕوودەدات، هەموو حال و مەقامەکان لە نێو یەکدیدا ئاوێتە دەبن، واتا قۆناغی یەکەم دەچێتە ناو دووەم و دووەم ناو سێیەم و … تا حەوتەم، لەوێدا هەموو حال و مەقامەکان پێکەوە یەکبوونێکی وجوودی و مەعریفی بۆ دوو کارئەکتەرەکە پەیدا دەکەن. ئەو یەکبوونەوەی کە دەمانباتەوە نێو خودمانەوە، کە لەوێدا ئەویدی و خودا و هەقیقەت یەکن.[1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 339 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | نووسیار nûsyar
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 08-04-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-04-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-04-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 339 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.193 KB 08-04-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
فەرهاد زیرەک و جەعفەری بەستەپیازە، هەولێر ساڵی 1982
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی کفری ساڵی 1997
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
ژیاننامە
گەیلان عەباس
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
دوو وێنەگر لە باخچەی گڵکەندی شاری هەولێر ساڵی 1994
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
پەرتووکخانە
سەحرا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی سێیەم
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی چوارەم
وێنە و پێناس
چەند گەنجێک لە سینەما سیروانی هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئەحمەد مەلا فایەق شارەزووری
کورتەباس
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
واحید قادر پوور
پەرتووکخانە
یادی سجادی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی یەکەم
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
دەقی سزاکانی دادگای باڵای تاوانەکان بۆ (7) تاوانبارە سەرەکیەکەی دۆسیەی ئەنفال

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەریمی حیسامی
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
کەریمی حیسامی
شەهیدان
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - سەیدا ساڵح یوسفی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - سەیدا ساڵح یوسفی
ژیاننامە
ژیلا حسێنی
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
ژیلا حسێنی
ژیاننامە
عەلادین باباشەهابی
03-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلادین باباشەهابی
ژیاننامە
زاهیر عەبدوڵڵا
24-09-2010
هاوڕێ باخەوان
زاهیر عەبدوڵڵا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
سەحرا
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
یادی سجادی
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی چوارەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی سێیەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی یەکەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕشتەی مرواری؛ بەرگی نۆیەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕشتەی مرواری؛ بەرگی هەشتەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕشتەی مرواری؛ بەرگی حەوتەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕشتەی مرواری؛ بەرگی شەشەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕشتەی مرواری؛ بەرگی پێنجەم
26-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,344
وێنە 105,038
پەرتووک PDF 19,482
فایلی پەیوەندیدار 97,748
ڤیدیۆ 1,402
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
فەرهاد زیرەک و جەعفەری بەستەپیازە، هەولێر ساڵی 1982
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی کفری ساڵی 1997
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
ژیاننامە
گەیلان عەباس
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
دوو وێنەگر لە باخچەی گڵکەندی شاری هەولێر ساڵی 1994
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
پەرتووکخانە
سەحرا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی سێیەم
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی چوارەم
وێنە و پێناس
چەند گەنجێک لە سینەما سیروانی هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئەحمەد مەلا فایەق شارەزووری
کورتەباس
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
واحید قادر پوور
پەرتووکخانە
یادی سجادی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
هەزار و یەک شەو؛ بەرگی یەکەم
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
دەقی سزاکانی دادگای باڵای تاوانەکان بۆ (7) تاوانبارە سەرەکیەکەی دۆسیەی ئەنفال
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان یارییە کوردەوارییەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.735 چرکە!