ڕۆژێک لە ڕۆژان
کرمۆکەیەکی خەتخەتی چکۆڵانە، لە هێلکەیەکەوە سەری دەرهێنا، کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو هێلکەیە لانەی بوو و، گوتی:
سڵاو لە دونیا. بەر تیشکی هەتاوەکە هەر بەڕاستی ڕووناکە
بە خۆی گوت: برسیمە
ئیتر یەکسەر دەستی بەخواردنی ئەو گەڵایە کرد کە بە سەریەوە لەدایکبووبوو..
گەڵایەکی تریشی خوارد و...دانەیەکی تریش و..دانەیەکی، تریش.
گەورەتر و گەورەتر، و گەورەتر بوو..
تا ئەوەی ڕۆژێکیان لە خواردن وەستا و لەدڵی خۆیدا بیری کردەوە:
دەبێت مانای ژیان لە تەنیا خواردن و گەورەتربوون، زیاتر بێت؟!
بەدوای ئەم بیرۆکەیەدا لەسەر دارە دڵسۆزەکەی، خۆی خشاندە خوارەوە..ئەو بەدوای شتی پتردا دەگەڕا..هەموو جۆرە شتێکی نوێی لەڕێدا پەیدا دەبوون، گیا و خاک و چاڵ و مێرووگەلی بچووک.. هەریەکەیان دڵی ئەویان بۆ خۆ دەڕفاند.
وەلێ هیچکام لەوانە ئەویان ڕازی و قایل نەدەکرد..
……
کتێبی / گەڕان بەدوای مانادا
نوسینی/ترینا پۆڵەس
وەرگێڕانی لە فارسیەوە/ قانع خورشید، هارون ماهووتی
…