من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
بەداخەوە جارێکی تر خەڵکانێکی زۆر تووشی کۆڕۆنا دەبنەوە و ڕۆژانە لە کلینیک و نەخۆشخانەکان ژمارەی حاڵەتە سەختەکان ڕوو لە زۆربوونن.
گرنگە ئەم چەند خاڵە بزانیت:
1.کۆڕۆنای ئێستا زنجیرەی تازەیە و گۆڕاوە لەوانەیە بەرگری لەشت نەیناسێتەوە
2.لەوانەیە پێشووتر کۆڕۆنات تووشبووبێت بە سووکی و ئەم جارە بەقورستر تووش بیت
3.ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە هەمووکات هەیە
4.لەوانەیە بەرگری لەش دژی کۆڕۆنا بۆ شەش مانگ بمێنێتەوە بەڵام نەخۆش هەیە کەمتر لە شەش مانگ دووبارە تووشبۆتەوە
5.گروپی مەترسیدار (بەتەمەن، نەخۆشی درێژخایەنی دڵ و شەکرە...)هەموو کات پێشبینیی قورسی نەخۆشیەکەیان لێ دەکرێت
6.لەوانەیە هەڵگری ڤایرۆسەکە بیت و کەسانی نزیک خۆت تووشبکەیت، بێئەوەی نیشانەت هەبێت
بۆیە ماسک بەستن و دوورکەوتنەوە لەیەکتر بە دوومەتر کلیلی سەرکەوتنە بەسەر کۆڕۆنا تاوەکوو ڤاکسین دەگات بەهەموو خەڵک.[1]
د. سوارە عەلی
پسپۆڕی هەناو