دەفتەری پیرانی خەمناک
نوسینی ماردین ئیبراهیم
چیرۆکی ڕۆمانەکە باسکردنە لە بڵاوبوونەوەی پەتایەک له شاردا له سەرەتای ساڵی 2020 دا، دەرفەتێک دەداته پیاوێکی سەرووی حەفتا ساڵان که له خانوویەکی دەرەوەی شار و ناوچیاکاندا دەست بکات به نووسینەوەی یاداشتەکانی ڕۆژانەی خۆی و گێڕانەوەی چیرۆکی سەردەمی گەنجی خۆیی و هاوڕێکانی که جەنگ و ستەمکاریی ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو خەون و ئومێدەکانی تەفروتوونا کردوون. له کاتێکدا که ئه و پیاوه پیره له و جێگه دوورەدەستەدا سەرقاڵی نووسینەوەی یادەوەرییەکانی خۆی و هاوڕێکانییەتی؛ کچەزا گەنجەکەی لەناو شاره پەتالێدراوەکەدا گیری خوواردووه.