هەتا جۆزەردان، سەد پاشا گەردان
مانگێکی ساڵنامەی جۆزەردانە، ناوەکه پەیوەندی بە زەردبوون و پێگەیشتنی دانەوێڵەی جۆیە، لەکوردستان لە کۆتایی مانگی ئایار دەست پێ دەکات تا دەیەی دووەمی حوزەیران بەردەوام دەبێت، له و نێوەندەدا دروێنەی دانەوێڵەی جۆ دەست پێ دەکات، کورد زۆر گۆڕانکاری بینیووە و زوو زوو شەپۆلێکی تازە بەسەر بارودۆخەکەدا دێت بۆ دڵدانەوە و خەم نەخواردن ووتراوە دڵ لە دڵەی مەدە دونیا وەکو ئێستا نابێت و دەگۆڕێت بۆیەکورد بە ئیدیۆمەوە وتویەتی:هەتا جۆزەردان، سەد پاشا گەردان. [1]