ئەوین سنوری نیە
هۆنراوە و ئاوازی #بەهجەت یەحیا#
بۆیە چاوم خۆشەوێ چوونکە تۆی پێ ئەبینم
ئەی هاوخەمی گریانم هاودەنگی پێکەنینم
بۆیە زارم خۆشەوێ ناوی تۆی پێ ئەهێنم
کاتێ کە ناوت ئەبەم ئەشکێ هیلاکیی ژینم
ژیانم تاریکییە گەر ئەوینی تۆ نەبێ
تەمەن وەک بەهارێکە کە نێرگزی پێ نەبێ
ئەوین سنوری نیە هاوسەرە ئازیزەکەم
یاخوا بە حەیرانت بێ حەیران و ئاوازەکەم
دوور لە وڵاتی سۆزت ڕۆحی من بێ لانەیە
ئاسەوارێکی ڕووخاو شارێکی وێرانەیە
دڵم بەردەبازێکی ڕێگای ئەو جێژوانەیە
دەبا عالەم پێم بڵێن کوڕێکی دێوانەیە