هێلکە لە قەلی نادزرێت
دەوترێت قەلی ڕەش مێينەکەی تا نەگاتە تەمەنی نەوەد ساڵی هێڵانە دروست ناکات و هێڵکەی ناکات، کەواتە تەمەنی زۆرە و ئەزمونێکی باشی هەیە بۆیە بەمرۆڤێکی دونیادیدە و شارەزا و زۆر لەبار و زانا دەوترێت کورە بابە هێلکە لە قەلی نادزرێت، واتە کەسەکە دونیا دیدە و شارەزایە.[1]