مێژووی ئۆتۆمبێل و پۆلیسی هاتووچۆ لەهەولێر.
یەکەمین ئۆتۆمبیلی لە ساڵی 1915 دەردەکەوێت. کەسەربازە ئەلمانییەکان هێناویانەتە هەولێر.ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەلمانیەکانی هاوپەیمانی عوسمانیەکان
بوو هاتەناوقەلا.خەلکی هەولێر یەکەم جاریان بوو چاویان بەئۆتۆمبێل کەوت.
کۆتایی سالی 1918. کاتێک کە ئینگلیز دەسەلات بەسەر هەولێردا دەگرن و لەحوزەیرانی 1919 کابتن های دەبێتە یەکەم حاکمی سیاسی هەولێر.لەپێناو ئاسانکردنی کاروبارەکانی خۆیان ئینگلیز یەکەمین ئۆتۆمبێلی خۆیان دەهیننە ناو شاری هەولێر.
سالی 1918 1919 : ئەحمەد ئەفەندی سەرۆکی شارەوانی هەولێر.لەپێناو بەرژەوەندی ئینگلیزەکان.دەرگای (ئەحمەدییە) ی قەلات درووست دەکات و ئەوشەقامە قیرتاو دەکات کە بەسەر قەلادا هەلدەگەرێ.بۆ ئەوەی ئینگلیز بەئاسانی ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان بهێننە ناو قەلات.
هەر له و ماوەیەشدا ئه و شەقامەی ناوەراستی قەلا کەدەرگای ئەحمەدییە بەدەرگای ناوبازار دەبەستێتەوە قیرتاودەکرێ.
سالی1920 : مەلافەندی یەکەمین هەلێریە کەلەسالی(1920) دەبێتەخاوەن ئۆتۆمبێلی خۆی
لە18/10/1924 مەلیک فەیسەل هاتووە بۆلای مەلا فەندی لەرێگەی گوێرەوە بەئۆتۆمبێل قوتابی چو,نەتە پێشوازی. ئینجا لەسەرای هەولێرەوە بەئۆتۆمبێل چوونەتە قەسری باداوە.
سالی 1926 : خدری پاشا لەدوای مەلا فەندی دووەمین کەس بووە لەهەولێر ئۆتۆمبێلی کریوە.
سالی 1928: ئینگلیز بۆیەکەم جار خولی فێرکردنی لێخورینی ئۆتۆمبێلیان کردۆتەوە.
سالی 1929: عەلی گاور مۆلەتی ژمارە(1)ی لێخورینی ئۆتۆمبێلی قەمارەی وەرگرتوە کەئەوکات قەمارە دەگمەن بوو لەشاری هەولێر تەنیاشانسی 1929 بۆگواستنەوەی نەفەرەکان بۆبەغدا بەکاردەهێنرا کەهەیکەلی داریان بۆدروست دەکرد.