نووسینی : کەیفی چۆمانی
ئاوی هەموو دونیا کۆببێتەوە،
هەموو زەریا و دەریاکان کۆببنەوە،
ناتوانن کە کەشتیەک نقووم بکەن،
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئاوەکە بچێتە ناو کەشتیەکە.
بەهەمان شێوە،
هەموو دونیا کۆببێتەوە بۆ ئەوەی شکست بە تۆ بهێنێت،
هەموو دونیا هەوڵبدەن ناتوانن شتە نەرێنیەکان بخەنە هزرتەوە،
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە خۆت ڕێگە بدەیت کە ئەو شتە نەرێنیانە بخەیتە ناو هزرتەوە.
گشت خەڵکی لە هەوڵی ئەوەدا بێت کە تۆ بکەوێنێ، ناتوانن. مەگەر خۆت ڕێگەیان بدەیت.
ئاساییە کە دەوروبەرت هەموو نەرێنی و پەستان و سەختی بێت، بەڵام ئەوەی گرینگە ئەوەیە، نەهێڵیت ئەم شتانە بێنە ناو تۆوە بۆ ئەوەی تێیاندا نقووم نەبیت. [1]