هۆنراوە و ئاواز و موزیک : #بەهجەت یەحیا#
ساقیا
ساقیا ڕوومکردە لای تۆ بنۆشم پەیمانەکەت
بزانە کە ڕێبوارێکی شاعیرە میوانەکەت
من کەسێکم گەر بناڵم ئەگەر گۆرانی بڵێم
لە ئاهی ئاوازەکەی من ڕۆئەچی دیوانەکەت
ساقیا پەیمانەکەی تۆ بۆمن کاریگەر نیە
ساقیا کەی ئەوە دەوای جەور و دەردیسەریە
کەی دڵی شاعیر بەجامی بادە کەنگێ مەست ئەبێ
من بەتەنها خۆم دەزانم ئەو دڵە مەستی چیە
ساقیا دیوانەکەی تۆ جێ و پەناگای من نیە
من کە سەرمەستی ئەوین بم جامی بادەم بۆچیە
ئەو هەموو ئازارە ئاخر چۆن بە مەی ساڕێژئەبێ
من بەتەنها خۆم ئەزانم سەبووریی دڵم چیە