هۆنراوە و ئاوازی #بەهجەت یەحیا#
موزيک ئارام سردار
تۆلەدڵمای
تۆ لەدڵمای تۆ لەدڵمای بۆ هەرکوێ ئەڕۆم لەگەڵمای
لێم ببوورە من زمانم لاڵە کە دێمە لای تۆ
هزر و هۆشم لا نامێنێ نیمە هێزی گفت و گۆ
تۆ لەدڵمای تۆ لەدڵمای بۆ هەرکوێ ئەڕۆم لە گەڵمای
من وەکو ئەو گەڵایە وام شنەی با هێنابێتی
یان وەکو ئەو کۆترەی وا ڕاوچیەک پێکابێتی
با منیش هیچ نەدرکێنم تۆ لە چاوم تێبگە
لە ڕێی زمانی چاومەوە بەدەرگای دڵم بگە
تۆ لەدڵمای تۆ لەدڵمای بۆ هەرکوێ ئەڕۆم لەگەڵمای
بڵێم تەنها بۆ تۆ ئەژیم هێشتا هەر کەمە هەرکەم
خۆشەویستی هەژانێکە شەرحی چۆن ئەکرێ بەدەم
چۆن باسم گیانی من بکا وشە بۆخۆی بێ گیانە
هەرگیز ناتوانێ وێنایکا ئەم لەسەرخۆ سووتانە
تۆ لەدڵمای تۆ لەدڵمای بۆ هەرکوێ ئەڕۆم لەگەڵمای