غەریبم
هۆنراوە و ئاوازی #بەهجەت یەحیا#
غەریبم ئای غەریبم، غەریبم لەم دنیایە بێجگەو ناونیشانم
تەنها خۆشەویستیی تۆ ناهێڵێ ئاوارەبم بووە بەنیشتمانم
وەک ئاوێنە لەتۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم هەست بەبوونی خۆم ئەکەم
لەسای ئەوینی تۆوە ژیانم خۆشترئەوێ لەمانای بوون تێئەگەم
ئێمە ئاوێتەی یەکین ڕەگوڕیشەت بەجۆرێک بەخاکما داکوتاوەر
من و تۆ یەک مرۆڤین ئەوین بڕیاری لەسەر ئەم چارەنووسەداوە
تۆ ئەوەندە بەپاکی و ئەوەندە بەڕاستگۆیی بەڕۆحمەوە پەیوەستی
هەموو خەڵکی ئەزانن چەندە گەورە و بەڕێز و چەندە لام خۆشەویستی
وشە جوانەکانی تۆ بەجۆرێک کاریگەرن ڕۆچوونە ناو گیانمەوە
ئەمانە پەیڤی خۆتن من هەر ئەوەم لەسەرە تەنها ئەیانهۆنمەوە