قایمقامیەتی شارۆچکەی مەڵبەندی #سلێمانی#
قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە ڕووی کارگێرییەوەپێک هاتووە لە ناوەندی سلێمانی و هەرسێ شارەدێی (بەکرەجۆ، بازیان، تانجەرۆ)...جگە لە ڕۆژانی پشوو، ڕۆژانە لە کاتژمێر 8:00 بەیانییەوە تا کاتژمێر 3:00 پاشنیوەرۆ کارەکانی هاوڵاتیان بە بێ جیاوازی بەرێدەکەن..
قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە ڕێگەی ئەم بەشانەوە کارەکانی هاوڵاتیان بەرێدەکات:
قائیمقام: سەرجەم کارەکانی قایمقامیەت ڕێکدەخات و بەڕێوەی دەبات.
بەرێوەبەری خۆیەتی و کارگێری: سەرپەرشتی کارەکانی کارگێری و خۆیەتی دەکات و سەرجەم بەشەکانی تر ڕێکدەخات و کاروباری هاوڵاتیان ڕادەپەرێنێت.
نوسینگەی قائیمقام: پەیوەندی و کاروبارەکانی قایمقام ڕێکدەخات و کارئاسانی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کەمەبەستی ڕایکردنی مامەڵەکانیان دێنە قایمقامیەت.
راگەیاندن: هەموو کاروبارەکانی پەیوەست بە ڕاگەیاندن لە ئەستۆ دەگرێت و هەموو کارو چالاکییەکانی قایمقامیەت دەگەیەنێتە دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
لیژنەکان: ئێستا لە 39 لیژنەی جیاواز پێک هاتووە, کە کاری ئەم لیژنانە دەرکردنی ڕێنمایی و گەران و بەدوادا چوون و چاودێریکردنە.
پرسگە: ڕێکخەری پەیوەندییەکانی هاوڵاتیان و فەرمانگەیە.
کارگێری: نوسراوە هاتووەکان ڕێکدەخات و تۆماریان دەکات.
کۆمپیوتەر: نوسراوە فەرمییە هاتووەکان بۆ قایمقامیەت دەرئەکات و ڕۆیشتوەکان تۆمار ئەکات.
ژمێریاری: کارە ژمێریارییەکانی فەرمانگە جێبەجێ دەکات.
وردبینی: وردبینی بۆ کارەکانی قایمقامیەت دەکات.
بەدالە: ڕێکخەری پەیوەندییەکانە.
ئامێرەکان: بەشی هونەری و تەکنیکی قایمقامیەت دەگرێتەوە.
گەنجینە: پێویستی و کەل وپەلە بەکارهێنراوەکانی فەرمانگە بەسەر بەشەکاندا دابەش دەکات و دەیانپارێزێت.
کافتریا: چا و قاوە پێشکەش بەو میوانانە ئەکات کە سەردانی فەرمانگەکەمان ئەکەن.[1]