مێوژی سەربوکێ
لەکۆندا لە ئاهەنگی بوک گواستنەوەدا هەندێ گەنم وپارە و شیرینی وەکو مێوژ و شەکرۆکە و چوکڵێتیان دەخستە ناو قاپێکەوه لەلایەن کەسێکی نزیکی زاواوە لەسەر بان و خانووی ماڵێکەوە بەسەر سەری بوک دادەکرا و منداڵیش دەکەوتنە بەر دەست وپێیان بۆ کۆکردنەوەی پارە و فلس و مێوژ و شیرینی، لە دەیان منداڵی ئاوایی تەنها چەند منداڵێک مێوژ یان دەفلوسی و پێنج فلوسیان بەردەکەوت، ئیتر ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ شتی کەم و نەبوون دەوترێت(مێوژی سەر بوکێیە) واتە شتێکی زۆر کەمە.[1]