کارۆ کاوە مەحمود
2021
پرسیارێک هەیە لە زۆر کەسی دەکەم، ئەویش ئەوەیە، ئەگەر لە ژیانتدا دوو کەس هەبن. عاشقی یەکەمیان بیت و بەس بزانی کە نزیکی و پێکەوەژیانتان لەژێر بنمیچێکدا، ژیانت پڕ دەکات لە برین و تاڵی، لە کەسی دووەمیشیاندا، هیچ ڕێککەوتنێکی ڕۆحی لە نێوانتاندا بوونی نییە، بەس لە هەمان کاتیشدا دەزانی کە پێکەوەژیانتان، ڕۆژگارێکی جێگیر و بێکێشە و ئاسوودەییی زۆرت پێ دەبەخشێ تا کۆتایی، لەم دوو بژارەیە کامیان هەڵدەبژێری؟[1]