ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و لێرەدا کە دەوترێت(ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده) واتە وەچەی باش زوو دەتگەیەنێتە جێی مەبەست و ئامانج و مرازان حاسڵ دەکات.[1]