دياکو (ديوکس) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە ؟
دیاکۆ به دامەزرێنەری حکوومەتی ماد دادەنريت لە ساڵی 727ی پ.ز.
ئەو یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی 727 تا 675ی پێش زایین حوکمڕانی کردووە.
دیاکۆ پێشتر دادوەری گوندێک بوو و لەبەر دادپەروری لە لایەن حەوت هۆزی ماد کرا بە ڕابەروسەرکردەی ئەم هۆزانە و دوای حەوت ساڵ ڕابەریەکی عادیلانە، هۆزەکانی ماد بڕیاریان دا هەڵی بژێرن بۆ ڕابەرایەتی هۆزەکانی ماد.دوای ئەوەی تاجی شاهانەیان لەسەرنا دیاکۆ لە هەگمە تانە، (هةمةدان)ی ئێستا پایتەختیێکی بونیاد نا و کۆشکێکی گەورەی تێدا دروست کردکە (هێرۆدت)ی مێژوو نوسی یۆنانی لەکتێبەکەیدا دەڵێت ئەو کۆشکەی دیاکۆ بنیادی نا لەحەوت نهۆم پێک هاتوە کە هەر نهۆمێکی بە ڕەنگی ئەستێرەیەکی ئاسمان ڕەنگ کرابوو.
لةسالی 715 ی بيش زايین لةکةل (رۆسا) پاشای ئورارتوەکان کةدەکەونە کوردوستانی باکور هاوبةيمانی دةبةستی , بەڵام لەترسی ئەم هاوپەیمانیە پاشای ئاشوری (سارگۆن) هيرش دةکاتە سەر خاکی ماد و بەشێکی ناوچەکانی ماد وێران دەکات و دیاکۆ بەدیلی دەگیرێت و تا ماوةيةک دور دةخريتةوة بو سوريا و دواتر ئازاد دةکريت و دةبيتەوە بة پاشای ماد تا675 ,دوای خؤی کورةکەی (فراورتيس)دةسةلاتی کرتە دةست.
تێبینی:وێنەکە فەرماندەیەکی مادەکانە مێژوەکەی بۆ دەوروبەری 540 ساڵ پ.ز دەگەڕێتەوە[1]