هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
دەوڵەتی فارس بۆچی شوێنەواری مادەکان دەشارێتەوە !!؟
دیاکۆ یەکەم پادشای ماد بوو کە سەربەخۆی لەدەست ئاشوریەکان بەدەست هێنا.
مێژونوسی یۆنانی کە لە سەدەی پێنجەمی پێش زاین ژیاوە دەنوسێ دیاکۆ پلانی دروستکردنی دەوڵەتێکی یەکگرتوی مادی لە زهندا بوو لەکاتێکدا بێ سەروبەری لەناو گەلی ماددا ڕەواجی هەبوو، هەوڵی دا لە گوندەکەی خۆیەوە عەدالەت بەرقەرارکات، تا ناو و ناوبانگی هەموو ناوچەکانی مادی گرتەوە وەک دادوەرێکی بێ لایەن. گوندەکانی دەوروبەری ناوبانگی دیاکۆیان بیست و بە گەورەی خۆیان هەڵیان بژارد، بەڵام ئەرکێکی قورس بو لەسەر شانی دادوەری ئەو هەموە گوندە، بۆیە دیاکۆ بڕیاری وازهێنانی دا. دوای ئەوە تاڵانی و کوشتار سەرزەوی مادی گرتەوە تا گەورەکانی ماد کۆبونەوە و داوایان لێ کرد ببێ بە پادشایان.
دیاکۆ هگمتانی دیاری کرد بۆ دروست کردنی پایتەختەکەی، یۆنانیەکان پێیان وتوە ئەکبەتان، بەواتای (شوێنی هەموان)یان شوێنی کۆبونەوەی هەموان، شارێکی ڕەزاوەبوە و بە 7 دیوار دەورە درابوو، . بەهۆی پشکنینە شوێنەواریەکانەوە دەرکەوتوە کۆشکی گەورەو فراوان و کۆڵانەکانی خشت ڕێژ کراوبون، سیستەمێکی پێشکەوتوی ئاودێری تێدا بوە.
سارگۆنی دوەم پادشای ئاشوری ساڵی 715پ.ز بۆی دەرکەوت دیاکۆ لەگەڵ ڕۆسای یەکەم پادشای دەوڵەتی ئۆرارتوو هاوپەیمانی کردوە، دوای شەڕکردن لەگەڵ ما ناییەکان چوە خاکی مادەوە و بەبیانوی کۆتای هێنانی ئاشوب کەوتە شەڕ لەگەڵ مادو دیاکۆو خێزانەکەی بەدیل گرتو دوری خستنەەوە بۆ شاری(حما) لە سوریای ئەمڕۆ.
ئەگەرچی ئەم شارە بۆ ماوەی 150 ساڵ پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد بوە و ساڵی 550 پ.ز لەلایەن فارسەکانەوە داگیر کرا، دەوڵەتی داگیرکاری ئێران نایەوێ مێژووی ئەم شارە دەرکەوێ و هەموو پارچە شوێنەوارە مادیەکان دەشارێتەوە بۆ ونکردنی مێژووی کورد.
ساڵی 1913 تیمێکی فەڕەنسی لەلایەن مۆزەخانەی لۆڤەرەوە لەپاریس بە سەرپەرشتی (شارل فوسی)کاری کنەوپشکنینی تێدا کروە بەڵام هیچ کاتێک نەتیجەی گەڕانەکەیان ئاشکرا نەکرد، هۆکاری ئەم کارەش نادیارە.
جیهاد نظیف[1]