گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی #قەڵای هەولێر#
گەڕەکەکانی قەڵات بەکۆنترین گەڕەکەکانی شاری #هەولێر# دەژمێردرێت..
#قەڵای هەولێر# لەسەر بەرزاییەکی فرەوانە، لە سەردەمی #عوسمانیەکان# و سەرەتای حوکمی پادشایی #عیراق# دەزگاو بنکە حکومیەکان و قوتابخانەکان لە سەر قەڵات بووە. بەڵام دوای نەمانی حوکمی پادشایی لە #عیراق# ئەم فەرمانگه و بنکە حکومیانە بەچەند قۆناغێک گواسترانەوە خوار #قەڵات#.
#قەڵات# لە کۆنەوە دوو دەرگەی هەبووە هەروەها لە سەرەتای سەدەی بیستەم دەرگە یەکی دیکەی بۆ دروست کرا لە لایەن یەکەمین پارێزگاری #هەولێر# #ئەحمەد ئەفەندی# پێان دەووت دەرگەی ئەحمەدی (2).دەرگای سەرەکی قەڵات دەکەوێتە لای باشور بەرانبەر #قەیسەری# بەقالەکان.
لەکۆنەوەوە دەرگای سەرەکی لە دەرگایەکی گەورەی دار دروست کرابوو.دەڵێن وەستا ئیسماعیل سنەیی لە نێوان ساڵانی (1743ز-1751ز) سەردەمی حاکمی #هەولێر# قۆچ پاشا درووستکرابوو. هەربەدرێژایی ئەم دەرگایە سەرای حکومەت وبەندیخانه و قوتابخانە و مەڵبەندی تەندروستی و تەمبەڵخانە هەبووە. ئەم دەرگایە لەسەردەمی #عوسمانیەکان# پاسەوانی تایبەتی خۆی هەبووە بەڵام لەسەردەمی عەبدلوهاب حەسەن کەسەرۆکی شارەوانی #هەولێر# بوو (1958تا1962) لەساڵی 1960دەرگای کۆنی قەڵات خسترا، دەرگای دیکەی قەڵات دەکەوێتەلای ڕۆژئاوا، لەساڵی1979 دەرگای باشوری لە لایەن (مەکتەبی ئیستشاری عیراقی) نوێ کرا.ئەم دەرگایە لە ساڵی 1860 دروستکرابوو وە لە ساڵی 1960 یەخسترا. ئەوەی شایەنی باسە ئەم دەرگا نوێیە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی نەبوو لە گەڵ دەرگای کۆنی قەڵات لە هەموو سەردەمەکان. چونکە ئەم دەرگایەی #قەڵات# لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی عێراق سەپاندرا بۆ لەناوبردنی مێژووی ڕاستەقینەی قەڵات بۆ ئەوەی شێوەی ئاشووری بسەپێنرێتە سەر ئەم دەڕگایە. بەڵام لەم دواییانە دەرگای قەڵات نۆژەنکرایەوە لە سەر شێوازی کۆنی پەنجایەکان لە نوێوە دروست کرا..
=KTML_Bold=1- گەڕەکی سەرای:=KTML_End=
ئەم گەرەکە کەوتۆتەی لای ڕۆژ ئاوای قەڵات، بۆیە ناوی سەرای هەڵگرتووەچونکە فەرمانگەکانی دەوڵەت لەسەردەمی #عوسمانیەکان# و سەرەتای دامەزراندنی حوکمی پادشایەتی #عیراق#، وەکو قائمقامەیەت و دادگاو قوتابخانه و زۆربەی فەرمانگەکانی دەوڵەت لەم گەرەکە بووە. دەگێرنەوە دەڵێن سەرای حکومەت لە تەنیشت دەرگای قەلات بووە. هەر گەرەکێک لە گەرەکەکانی قەڵات لە چەند کۆڵان وکوچەی تەسک پێکهاتبوو. لە گەرەکی سەرای کوچەیەک هەبووە بەناوی - اغالار کوچەسی - (کوچەی ئاغاکان) لەم کوچەیە ئاغاکان و چەلەبیەکان وخانەوادە ساماندارەکان جێنشینبوون. هەروەها لەم گەرەکەی مزگەوتی مەلا ئیبراهیم دۆغرەمەچی هەبوو، تاکو ئێستە ئەم مزگەووتە ماوە، هەروە ها #تەکیە#ی شیخ شەریفی سدیقی هەبووە. ئەم تەکەیەش بەکۆنترین تەکیەکانی هەولێر دەژمیردریت لە سەردەمی ئەتەباکیەکان دروست کراوە.دیسان لەم گەرەکە دیوان و کۆشکی شاعیری گەوره و کەسایەتی ناوداری #هەولێر# عەبدولرەزاق ئاغا عوزەیری و کورەکەی پیربال ئاغا، هەروەها پێشکەوتنی لایەنی هونەری نەخشی زۆربەی خانووەکانی #قەڵای هەولێر# بەتایبەت گەرەکی سەرای بەنەخش و زەخرەفە ڕازاونەتەوە وەک خانووی عبدالله ئاغا (1311ک\1890ز) خانووی ڕەشید ئاغ ا(1321ک \1900ز) و خانووی وەیسی ئاغا، جوانکاری نەخش و زەخرەفە تەنها لەم خانووانەدا بەکار نەدەهات , بەڵکو ئەم هونەرە لەسەر منارەی مزگەوتەکان,وەک منارەی مزگەوتی گەورەی قەڵاو مینبەر و میحرابەکان دەکێشران، هەروەها نەخشە هەڵکۆڵدراوەکانی سەر گەرماوی #قەڵای هەولێر# ,دەرکەوتنی نەخش و نووسین لەسەر کێڵی گۆرەکان له و سەردەمەدا. دیوان و کۆشکی علی پاشای دۆغرەمەچی باوکی کەسایەتی تورکمانی جیهانی خوالیخۆشبوو ئیحسان پاشا دۆغرەمەچی و دیوان وخانی حاجی وەسیی ئاغای باوکی عەتاول ئاغای کەسایەتی گەورەی ئەم شارە بووە، خانی حاجی مەلا ئیبراهیم حاجی تاها دوغرەمەچی، هەروەها دیوانی ڕەشید ئاغاو، خانی و دیوانی شیخ جەمیل ئەفەندی، حاجی قاسم ئەفەندی، حاجی سالح دەباغ، فەتاح چەلەبی، حاجی عەبدولقادر چلبی، حاجی مەحمود چەلەبی، حاجی ئەحمەد چەلەبی، شەهاب چەلەبی، خانی شیخۆ ئاغا هاشم وەلی چەلەبی، حاجی ڕۆستەم چەلەبی، عوسمان قۆجە بەرێوەبەری دواناوەندی هەولێر بوو یەکێ لە موریدەکانی شێخی چۆلی بوو، هەردوو شاعیری ناودار جەبار ئاغا کانی، برهان جاهد، حاجی ئیلیاس ئاغا، خدر چەلەبی، شێخۆ مەحمود قەساب، حاجی عوسمان یاسین، حاجی ڕۆستەم قەساب، موختار ئەفەندی حەمە سالح، ئەیوب فەتاح سەبزەچی، خەتاب ئاغا سەلیم ئاغا، فتاح شێخۆ چایچی، ئیبراهیم قۆجە قەساب، مستەفا مەلا ئەمین ئەفەندی (کاتب شەرعی)، محەمەد حەمادی لوتفی ئەفەندی موختار بوو)، سەید حەسەن سەید مەحمود، سوار زیوەر ئاغا، یونس مەحمود ئەفەندی (ئەمین سندوق)، حاجی عەزۆ بەقال، یونس عەبۆ سەققا، حاجی ڕەشید ئەمین بەقال هەبووە. لەپەنجاکان تاکو شەستەکان ژمارەی خانیەکانی گەرەکی سەرای 199خانی بووە، بەگوێرەی ئاماری 1977 ژمارەی دانیشتوانی ئەم گەرەکە 1779 کەس بووە چرترین ڕیژەی دانیشتنی خەلک لەم گەڕەکە بووە.
=KTML_Bold=2- گەڕەکی تەکیە:=KTML_End=
ئەم گەڕەکە دەکەوێتە لای باکوری ڕۆژئاوای قەڵات چەند بیرو ڕایەک هەیە لە سەر ناونانی ئەم گەڕەکە، هەندێ کەس دەڵێن: ئەم گەڕەکە بۆیە ناوی تەکیەی هەڵگڕتووە چونکە هەرلە کۆنەوەوە لەم گەڕەکە تەکیەی شیخ ئیبراهیمی گەیلانی هەبووە. هەندێکی تر دەڵێن: لەم گەڕەکە تەکیەی شیخ شەریفی سدیقی هەبووە. ئەم دوو بۆچۆنە هەڵەیە چونکە تەکیەی شیخ شەریفی سدیقی لە گەڕەکی سەرایە تەکیەی شیخ ئیبراهیمی گەیلانیش لە قەلات نەبووە تەنها مەرقدی لەم گەڕەکەیە. بەڵام بۆچوونی ڕاست ئەوەیە کە لەم گەڕەکەی تەکیەی (شیخ عبدالله ێل الموژن) هەبووە.کەلەساڵی 1839 کۆچی کردووە، بینای ئەم تەکەیە ڕوخاوە دوای دروست کردنی شەقامی قەڵات لەنیوان دەڕگەی ئەحمەدی ودەرگەی گەورە قەڵات لە ناوەراستی سەدەی ڕابردوو.کۆنترین شوینەوارەکانی ئەم گەڕەکە مزگەوتی گەورەی قەڵات و گەرماوی کۆنی قەڵات و هەروەها لەم گەڕەکەی (دار بروغ) واتەکوچەی تەسک و کوچەی ئیمام (ئیمام کوچەسی) ئەم کوچەیە ئەم ناوەی وەرگرتووە چونکە مەرقەدی ئیمام ابراهیمی گەیلانی تێدایه و کوچەی (یەدی قزلار) واتە کوچەی (حەفت کچان)و کوچەی خەرابە (خەرابە کوچەسی) , بۆیە ئەم کوچەیە ئەم ناوەی وەرگرتووە چونکە گوفەکێک هەبووە بۆ کۆکردنەوەی زبلی ماڵان. بەناوبانگترین خانی خانەوادەکانی ئەم گەرەکە خانی قاسم ئاغا، هەروەها لەم گەرەکەی خانی یەعقوبی ئاغا هەبووە، خانی حاجی قادر، تەکیه و خانوبەرەی شیخ حاجی مەلا خدر، کورکەی شیخ عەبدولکریمی تەلەعفەری، غەفور عەلی چەلەبی، حاجی مەلا ئیبراهیم دوغرەمەچی ئیمام و مودەرسی مزگەوتی دۆغرەمەچی لە نزیک دەرگەی قەڵات سەید مەردان سەیدعەبدولقادر کرکوکلی لە ساڵی 1920 لەسەر داوای مەلا ئەفەندی هاتۆتە قەڵای هەولێر مەدرەسەیەکی تەجویدو فیربوونی مەقاماتی عیراقی لە مزگەوتی قەڵات دامەزراندووە، ئەحمەد عوسمان ئەفەندی یەکەمین متصرفی هەولێر بووە لەسەر دەمی پاشایەتی، عەبدولەرزاق خورشید ئاغا عالمزادە باوکی حاکم حەیدرەری، مەلا ئەبوبەکر ئەفەندی کوڕی عومەر ئەفەندی ناسراو بە مەلا ئەفەندی (کچوک مەلا)، مەلا محەمەد ئەفەندی مەلا عوسمان کە موفتی هەولێر بوو باوکی (رەشید، قازی ڕەشاد موفتی، فەتاح، سەعید)بوو، عەبدولرەزاق فتح الله ال مۆذن، داود ئاغا سەعید ئاغا باوکی حاکم قاسم و ناظم ئاغا و عەبدولقادر، حاجی حەسەن چەلەبی، عیسی فهمی مامۆستای سەرەتایی بوو ساڵی 1958 کرا بە سەرۆکی شارەوانی هەتا ساڵی 1963، سەیدۆک عبد مەلا عیسی باوکی سەلیم و کەریمی باپیری مامۆستا سمکۆ، ئەمین وەستا سەلیم، عەبدولرەحمان ئاغا باوکی مەحمود بەقال، عەساف شیخ یونس کاتبی تحریرات بوو لە پارێزگای هەولێر، حاجی حەسەن حاجی هیدایەت ناسراو بە حەسەن هیدۆش مزگەوتێکی نزیک چایخانەی بایزی بنیات کردووە، فەخری ئەفەندی ئەمین صندوق، سەید محی الدین الله وێردی بەقاڵ، عەبدولرەزاق ئیبراهیم، وهی تر.ژمارەی خانوەکانی ئەم گەرەکە 138 خانوبووە.هەروەها ژمارەی ئاماری ئەم گەرەکە لەسەر ئاماری ساڵی 1977 (1142) کەس بووە.
=KTML_Bold=3- گەڕەکی تۆپخانە:=KTML_End=
ئەم گەڕەکە دەکەوێتە لای باکوری ڕۆژ ئاوای قەڵات ناوی توپخانەی وەرگرتووە چونکە لە سەردەمی عوسمانیەکان تۆپێک هەبووە لەم گەڕەکە هەموو ڕۆژ لە مانگی ڕەمەزان کاتی بانگی مەغرب و پاشیوان ئەم تۆپەیان دەتەقاند.لەم گەڕەکە(حرم کوچەسی) کوچەی حەرەم و (کەنیسە کوچەسی)کۆچەی کەنیسەی هەبووە، هەروەها لەم گەرەکەی مزگەوتی ئەسعد ئەفەندی، تەکیەی شیخ مەلاسالح یەگەن و مەزاری جۆمەرد قەساب قرخلارو مەزارگەی حەبیبی نەجارو کەنیسەی یەهودەکانی تیادا هەبووە. له و گەڕەکەش خانەواده و ئەم کەسایەتیانە هەبووە لەوانە: خانی حاجی یاسین نەجار، محەمەد تەرزی حەمە سولتان، مەلا غەفور چلبی دوکانی لە ناو قەیسری بوو کتێبی ئایینی دەفرۆشت، خانی عومەر ئاغای چاوشلی، مەلا سالح یەگەن کەباوکی (محەمەد عەلی و لەتیف و ڕەئوف و جەمیل) بوو، عەبدولوەهاب کوڕی حکمت ئاغا، تقی الدین ئەفەندی، عومەر ئاغای ئەسعەدی، حاجی مەلا حەسەن حاجی قادر دەباغ، مام وەهاب حاجی ئەحمەد چاوشلی، حەسەن ئاغا صالحە سوورچاوشلی، محەمەد مەلا ئیسماعیل چاوشلی (مەلاقۆجا) واتە شاعیری تورکمانی حوزنی، حاجی محەمەد یەحیا یەمانی، یوسف ئەفەندی قازی، حاجی عەباس ئەلیاس، مەعروف حاجی ڕەزاق، مەلا لەتیف مەلا مەولود، شێخ مەلا عابید، نوری کنێرو عەلی کنێر، سەعید مەلا خورشید محەمەد ئاغا، خانی حاجی حەسەن هیدوش، حسین ئاغا وشیخو ئاغا، شێخ یونس ئەفەندی، عەبدلورەزاق ئاغا خورشید ئاغا عالمزادە، عەبدولرەزاق فتح الله باوکی مەجید، ئەمین، سابر، حاجی حەسەن چەلەبی، سیدۆک عبد مەلا عیسی، عەبدلرەزاق ئەفەندی قولچی، حاجی عەبدولکەریم ئەفەندی مامۆستای أربیل أولی بوو، عەبدولرحمان ئاغا، فایەق ئاغا سەلیم ئاغا، سەید محی دین الله وێردی، خانی عەبدولقادر مەعروف حاج کارسول، داود ئاغا (قصاب باش)، مەمەد کورەچی، محەمەد ئەمین سولتان ئاغا، عەبدولکریم ئەفەندی، علی خمچی وشکر بەربەرو هەروەها لەم گەرەکەی خانی عومەر ئاغای چاوشلی و محەمەد ئاغاوحسین ئاغا وشیخو ئاغا ومەعروف الحاج کا ڕسول و داود ئاغا (قصاب باش) و مەمەد کورچی ومحەمەد امین سولتان ئاغا و عەبدولکەریم ئەفندی وعبدالرزاق ئەفەندی وعلی خمچی.....هتد. ژمارەی دانیشتوانی گەڕەکی تۆپخانە بەر لە چۆلکردنی لە ساڵی 1984 (1613) کەس بووە. ژمارەی خانیەکانی 165 خانی بووە..
شيرزاد شێخ محەمەد[1]