ناونیشانی پەرتووک: هەنگاو بەهەنگاو پەروەردەی سێکسی منداڵ
-نوسینی: ئادەم گوینەش
-وەرگێڕان: ئەحمەد خالیدی
ئاساییە منداڵ دایک و باوکی ببینێ کاتێک خۆشەویستی بۆ یەکتر دەردەبڕن؟
زۆر ئاساییە منداڵ دایک و باوکی ببینێ سۆز و خۆشەویستی بۆ یەکتر دەردەبڕن، بگرە سوودیشی هەیە،
منداڵ دڵخۆش دەبێت بەوەی دایک و باوکی یەکتریان خۆشبوێت.
ماچکردنی ڕوومەت لەکاتی ماڵئاواییدا و لەباوەشگرتن لەکاتی گەڕانەوەدا، دەستخستنە ناودەستی یەک و گۆڕینەوەی پەیڤی ئەویندارانە کەبەیەکەوە دادەنیشن، سەرچاوەی پێگەیشتنی منداڵە.
بەڵام دروست نییە ئەو جۆرە ڕەفتارانە لەبەرچاوی ئەوان بنوێنن کەپاڵنەرەکانیان حەزو ئارەزووی سێکسین یاخود جەستەیین.
بۆنموونە کاتێک باوک لەماڵ دەچێتە دەرەوەو ماڵئاوایی دەکات، زۆر ئاساییە ماچی هاوسەرەکەی بکات، بەڵام ئەگەر بەهەستێکی سێکسییەوە ئەو کارەبکات، ئەوا لەسۆنگەی منداڵەوە ڕەفتارێکی پەسەند نییە.
-لاپەڕە:49