ناوی تەواو جوان عەبدولرەحمان عەزیز قەفتان
لە بەرواری 08/12/1958 لە #بەغدا#د لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی، بەهۆی پیشەکاری باوکیەوە کە زەڕەنگەربووە، لە قوتابخانەی (مریم العذراء اڵاهلة) لە بەغداد، تەواوکردووە. هەرچی خوێندنی ناوەندی و دواناوەندیە (سانەوی) لە قوتابخانەی (فریشتە) بە زمانی عەرەبی، درێژە پێداوە. پاشان چووەتە پەیمانگای تەکنیکی-#سلێمانی# و بەشی ژمێریاری تەواوکردووە.
لە ساڵی 1980 لە (بانکی سەلام) دەست بەکاربووە و بۆماوەی دە ساڵی لەوێ کاریکردووە. بەهۆی سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات، دەستی لەکارکێشاوەتەوە. لە ساڵی 2005 وەکو ژمێریار لە قوتابخانەی (ڕەنگین) دەستی بەکارکردووەتەوە.
کەسێکی کۆمەڵایەتی، بەهەست و هێمن بووە و هەمیشە هەوڵیداوە کۆمەکی خەڵکی و میهرەبانی ببەخشێتەوە. کەسێکی دەستڕەنگین بووە و ئارەزوویەکی زۆری بۆ ڕستن و دروستکردنی تابلۆی چندراو هەبووە.
جوان خان کەسایەتیەکی ڕشت و بە ویقاری بووە، هەربۆیە خانەوادەکەی و کەسە نزیکەکانی پێیانگوتووە (چرۆ خان).
لە بەرواری 18/05/2020 لە بەرەبەیانێکی زوو بەهۆی نەخۆشییەوە ڕۆحی سپارد و کۆچی دوایی کرد.