جگجگانێ و پەلیکانێ
نوسينی : #شێرزاد شێخانی#
لەزەمانی مەدا مندار لەزۆر شتی دونیا مەحروم بون، ئەوێ ساران وەکی ئێستا نەبو مندار حەمو شتەکی هەبی، باوەڕ بکەن هەر مندارەک لەمندارەکانی خۆم بایی پارەی یەک سەیارەی ئێستا لەعابەم لۆیان کڕییە.. هەر لەسەیارەی کۆنترۆل و پاسکیلەوە، لۆ ئەتاری و پلای ستیەیشن، حەتا دەگاتە مۆبایل و ئایپادەوە.
لەزەمانی مەدا گەمەکانیشمان وەکی خۆمان سادەو ساکار بون. سەیارەی بەتێل دروستکرای کە سوکانەکی درێژیان لۆ دەکردو لەدوکانی چەخماخچیەکانی ناو قەیسەری دەیانفرۆشت پێمان دەگۆت (سەيارەی سفەيف) ئەويش بە پازدە فلسی بوو !..
لەناو نەجارانیش دار پەلیکیان دروست دەکردو پەلیکانێمان پێدەکرد. لەدوکانی گەڕەکەکانیش کەلای ڕەنگاو ڕەنگو دەزدەقانێ لەناو قتویەکی شوشە دایاندەناو قلی بەیەک فلس بو، کەلا بەردیش بەخۆمان دروستمان دەکرد، بەردەکی خڕمان دەدیتەوەو بە پارچە ئاسنەکی یان مەوردەکی وردە وردە دەمانکوتا حەتا خڕ بيتن.. ئەوجا لەکۆران گەمەمان پێدەکرد، هەندەک کوڕی جاحێرو حەتا پیاویش لەسەر ساحەیەکی بەتاری سەر شێست مەتری کەلایانێیان دەکرد.
هەندەکجاریش دەچوینە قەسابخانەکەی کن قەبرستانی چراخ لەوێ دەگەڕاین لەدو جگ، کە وابزانم لە جومگەی حەیوانە سەربڕایەکان دەمایەوەو ئەمەش دەچوین خڕمان دەکردنەوەو پاگژمان دەکرد و گەمەی نیشانە شکێنیمان پێدەکرد. هەندەکجاریش دەچوینە دەشتاییەکانی دووری شارو لەوی بەردی پانمان دەدیتەوەو ساپ ساپێنمان پێدەکرد، ئەویش تێگرتنی بەرد بە یەکتری.
هەندەکجار گەمەی سيفۆن و جەرول حەبلیشمان دەکرد بەتایبەتیش لەگێژنان لەبن لەیلوگان. سیفۆنمان دەهينا و بوتڵەکانمان بەحەمو هێزی خۆمان ڕادەوشاندو سەرە قەپاغەکەمان دەکردەوە و سيفۆنەکە دەڕژايە سەر عاردی ئەوجا ئاوی سيفۆنی کێهامان زۆرتر برۆيشتبايە ئه و دەيبردەوە !. جەرول حەبلیش قەپاغی هەردوک بوتڵی سیفۆنەکەمان لەیەکدی گییر دەکرد و ئەوەی قەپاغی بوتڵەکەی زووتر بکرابایە ئەو دەیدۆراند دەبایە پارەی هەردو بوتڵەکە بدات.
هەر لەوێش هەندەکجار ڕەسم ڕەسمانێمان دەکرد کە کارتۆنەک بو ڕەسمی مومەسیلی ئەمریکی وهیندی لەسەر تەبع کرابو بەمەقەس لێمان دەکردنەوە و هەر یەکەو ڕەقەمەکی لەسەر بو گەمەمان پێدەکردن.
لەولاشەوە هەندەک پیاو و کوڕی گەورەش لەپشت کێلی قەبرەکان خڕ دەبونەوە قوماری بیستو یەکیان دەکرد.
ئەو کوڕانەی هەندەک هەرزەش بونايە دەچونە گازینۆ عەبۆو گازینۆ سیروان لەوێ بلیاردیان دەکرد.
لۆ کچەکانیش عەینەن شت گەمەکانیان وەکی خۆیان جوانو ناسک بون. دوو سێ کچی گەڕەک بازبازێنیان لەسەر حەبل دەکرد، یان خڕ دەبونەوە چار پێنجەکیان گەمەی پێنج بەردەیان دەکرد، بەردەکيان لەناو دەستيان دەگێڕايەوه و چارەکەی ديکەيان هەر دەداو پێش بەربونەوەی بەسەر عاردی دەبایە هەر چار بەردەکە بگرنەوه و لەسەر عەردی ڕايخەن ئەوجا يەک يەک لەبن پەنجەکانيانەوە دەبايە ئاوديوی بکەن.
ئەوە حەمو یاری و گەمەکانی ئەو سەردەمەی مە بون، مندار لەوپەڕی بەرائەت و جوانیدا بون، حەتا ڕۆژی قییامەت ئەو بەرائەتەی مندارو ژنو پیاوی ئەو سەردەمە بەچاوی خۆمان نابینینەوە.. زەمانەکی سادە و پڕ لەخۆشەویستی، زەمانەکی پڕ بەرائەت و جوانی، زەمانەکی پڕ وەفاو مەڕحەمەت، زەمانەکی پڕ لەراستگۆیی و برادەرایەتی و جیرانەتی ڕاستەقینەی بەسۆز..
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەيە کە له و زەمانی حەمو گەمەکانمان جەماعی بون، مندارانی گەڕەک حەموويان پێکەوە خڕ دەبوونەوە لۆ گەمەی، کەلایانێ، پەلیکانێ، جگجگانێ، حەبل حەبلانێ. ئێستاش حەمو گەمەی منداران تاکو تەنیاییە، لەمارەکیدا شەش منداریشت هەبی هەریەکەو لە سوچەک دانیشتیەو مۆبایلەک یان ئاپیادەکی لەدەستیە خەریکی یارییە و ئاگای لەخوشک و برای تەنیشتی نەمایە، چویتە ناو دونیایەک معامەلە لەگەر ئالەت دەکا. ئاخر لۆیە ئەو زەمانە زفتەمان توشهات کە براو خۆشک پاش سارونیوەک ئەوجا بەبیری یەکدی دێنەوەو بەنادرییەوە تەلەفۆنەکی لۆ دەکا لۆ ئەحوال پرسین !.. وازم لێبینن با بەیادەوەری ئەو ڕۆژە خۆشانەوە بمرم،
باقی وەلسەلام..[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!