ڕەند زارعی
2021
فەرهەنگی ڕەند گەورەترین کۆکراوەی پەندی پێشینیان و ئیدیۆمە بە هەموو زار و شێوەزارەکانی زمانی کوردی کە لە توێی دوو بەرگدا لە وڵاتی سوید و لە لایەن چاپخانەی کوردستان 49pluss چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە پەنجا هەزار پەند و ئیدیۆمی لەخۆگرتووە و لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە.
بەشی یەکەم: پێشەکی و لێکۆڵینەوەیەک لەمەڕ پەند و ئیدیۆم و هەروەها مێتۆدۆلۆژی کاری نووسەر، ڕەند زارعی، لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی فەرهەنگەکەدا،
بەشی دووهەم: پەند و ئیدیۆمەکان بە دابەشکاری و ناساندنیان بەپێی زار و شێوەزارەکانی، کوردیی باکوور، ناوەند و باشوور، گۆرانی، لۆڕی و هەروەها زازاکی،
بەشی سێهەم: هاوتای پەندەکان لە هەموو زارەکاندا و لەم بەشەدا خوێنەر دەتوانێ هاوشێوەی پەندێک لە زارەکانی دیکەدا بخوێنێتەوە،
بەشی چوارەم و کۆتایی: فەرهەنگی وشەیە کە لەم بەشەدا وشە بنەڕەتییەکان لە پەندەکان دەرهاتوون و واتاکانیان شی و ڕوون کراوەتەوە تا خوێنەر هاسانتر لە واتای پەندەکان تێ بگا.[1]