ناو: جەلال
نازناو: بەردی
ناوی باوک: عەبدولکەریم
$ژیاننامە$
نازناوی بەردی لە نیشتمانە بچکوڵانەکەیەوە وەرگرتووە، ساڵی 1956 لە گوندێکی سەر بە قەزای #خانەقین# هاتوەتە دونیاوە لە بنار شاخی بێشکان، ئەمیش وەک زۆربەی خەڵکی ستەمدیدی کوردستان کەوتوەتە بەر لێشاوی ڕاگواستن و گواستنەوە دوایی ئاوارەی ئێران بووە، لە ساڵی 1982 بە یەکجاری نشتەجێی #کەلار# بووە، قوناغەکانی خوێندنی تا پلەی دبلوم بەشی زمانی کوردی بڕێوە دوایی وەک ماموستا دەست بە کار بووه لە یەکی لە قوتابخانەکانی ئەو بەر سیروان، نزیکەی بیست سال خزمەت مناڵە چاو گەشەکانی کردووە، لە ساڵی 1979 خیزانی پێک هێناوه خاوەن (3) کورو (2) کچە، لە ناوەراستی هەشتاکانی سەدەی بیست هۆگری شیعرو نوسین بووە و دەستی داوەتە شیعر نوسین دوایی ئەوەی دیوانی هەندی لە شاعیرانی خوێندووە بە شداری کۆرو سیمیناری کردووە بە تایبەتی دێداری شیروانە بۆ شیعر، شیعری لە زۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامەکان بڵاوکردوەتەوە بە تایبەتی (کوردستانی نوێ- وەشت- بەیان- هاوکاری- ئاسۆ)، هەروەها ڕۆژنامەی #هەولێر# بەشی ئەدەب و هونەر و ڕۆژنامەی سیروان، یەکەم شیعری لە ڕۆژنامەی هاوکاری بڵاوکردوەتەوە بۆ مناڵان گەلێک شیعری هەیە، بەڵام لە بەر هەندی هۆی تایبەتی و کەسی نەیتوانیوە بیخاتە بەر دەست خوێنەری هێژا،
بەرهەمی چاپکراوی: ماچی خاک بەرهەمی چەند ساڵەی شاعیرە بە دیزاینێکی جوان خۆی لە کۆمەڵێک شیعری کورت و درێژ ئەدۆزێتەوە ماچی خاک لە 146 لاپەرە پێک هاتووه
من..
دڵم داپێت، پێت بە پێتەوە
کەچی، نەمزانی،
چی ماچی قەرزم هەیە
هەموویت خستە ژێر پێتەوە.
من.. لەسەر ڕاسپاردەی، خۆت هاتم.
لە پەنجەرەی یەخەتەوە،
بێمە ژوورەوە،
تۆ ڕاتکرد لێم
سوێند شکێن مەبە
لە دوێنێوە، نەتم بینێوە.
خەریکە، سوێم ئەبێتەوە.
گڕو بڵێسەت،
واهات گیانم ئەگرێتەوە
تۆ وات وت پێم.
نیسانی 2021
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 18/6/2021[1]