ناوەندی نووسەرانی کوردستان، داوا لە UN دەکات بە هانای نووسەرانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی باشووری کوردستانەوە بچێت.
بۆ بەڕێزان:
نوێنەرایەتیی #ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان# لە #هەرێمی کوردستان#
دەستەی #مافی مرۆڤ# لە #هەرێمی کوردستان#
لیژنەی ڕۆشنبیری و #کۆمەڵگەی مەدەنی# لە #پەرلەمانی کوردستان#
بابەت/ پشتگیری و داواکاری
ئێمە لە ناوەندی #نووسەرانی کوردستان# کە کار و چالاکییەکانمان لە چوارچێوەی فەرهەنگ و ئەدەب و داکۆکی لە مافی ئازادیی ڕادەربڕین و پشتیوانییە لە #نووسەران# و قەڵەمبدەستانی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#، وەک بەشێک لە ئەرکی سەرشانمان و هەست بە بەرپرسایەتیکردن لە ئاست دۆخی ژیانی #نووسەران# و #هونەرمەندان#ی #کورد#ی #ڕۆژهەڵات# کە دانیشتووی #باشووری کوردستان#ن، پشتگیری لە ویست و داخوازە ڕەواکانیان دەکەین و هاوکات داوا لە ئێوە وەک نوێنەرایەتیی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە #هەرێمی کوردستان# دەکەین، لە ئاست پاراستنی ئەو #نووسەر# و #هونەرمەند#انە ئەرکی سەرشانتان ڕاپەڕێنن.
هەروەک دەزانن ساڵانێکی زۆرە ژمارەیەکی بەرچاو لە #نووسەر#، #ئەدیب# و #هونەرمەند#ی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# کەلە شوێنی ژیان و زێدی خۆیان بە هۆکاری سیاسی و تەنیا لەبەر نووسین بە زمانی دایکیی خۆیان، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی #ئێران#ەوە ڕاو نراون و لە #هەرێمی کوردستان# گیرساونەتەوە، بەڵام پێچەوانەی بەها و پرەنسیپە مرۆییە جیهانییەکان ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە و وێڕای خراپی باری ژیان و گوزەران، هاوکات گیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان لە مەترسیدایە و ئەمەش بەلای ئێمەوە بە جیدی جێگەی نیگەرانییە.
دووپاتی دەکەینەوە زۆربەی ئەو #نووسەر# و #ڕۆژنامەنووس# و #هونەرمەند#انەی #ڕۆژهەڵاتی کورددستان# و نیشتەجێی #باشوور#، کە خاوەن بەرهەم و قەڵەم بەدەستی جیدین، وێڕای ئەوەی ساڵانێکە داواکاریی پەناخوازییان پێشکەش بە UN کردووە و خوازیاری وەگەڕخستنی دۆسیەکانیان و گواستنەوەیان بۆ وڵاتی ئارامن، بەڵام پشتگوێ خراون و ئێستا لە دۆخ و ژیانێکی ناڕووندا دەژین.
ئەوەی ئێمە و کۆمەڵگەی فەرهەنگی و ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی نیگەران کردووە، دووپاتبوونەوەی ڕووداوە ناخۆشەکانە کە ناوە بەناوە بەرۆکی ژیانی زۆرینەی پەنابەرانی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# لە باشوور دەگرێت و نموونەی زیندوو حاڵەتی خۆسووتاندنی پەنابەرێکە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووی دا.
ئێمە وەک #ناوەندی نووسەرانی کوردستان#، لە ئاست دۆخی ژیانی پڕ لە دڵەڕاوکێ و ناڕوونیی چارەنووسی نووسەران و ئەدیبانی کوردی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان هەست بە مەترسی دەکەین و لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕێکخراوی بەرپرسیار لە ئاست کەرامەت و بەهای مرۆڤ داواکارین ئاوڕی جیدی لە ژیان و گوزەرانی ئەو توێژە بداتەوە و بە جیدی کار بۆ وەگەڕخستنەوەی دۆسیەکانیان بکات.
ناوەندی نووسەرانی کوردستان
23ی مەی 2021