#قەشقۆڵی#، نەورۆزی یەکێک لە ساڵەکانی کۆتایی حەفتاکان
ئەو نەورۆزە بوو کە هێلیکۆپتەرەکەی بەعس پەروانەکەی لە تەلی کارەباکە گیراو کەوتەخوارەوە و خەڵک لە خۆشیان کردیان بە هەرا، ئەوڕۆژە ئێمەش ئەم پۆلە برادەرەی تیپی وەرزشی شەهید لە گەڕەکی #چوارباخ# بە سەیارەی دائیرەی غازەکە لەگەڵ کارمەندەکانی ئەوان هاتین بۆ قەشقۆڵی ڕۆژێک پڕ لە یادگاری شیرین، وێنەکە لە ڕاستەوە :
خالید ڕەسوڵ. جووتیاری سەید عەبدوڵای خەیات. دلاوەر عەبدوڵا. ڕەوانشاد ئازاد ئەسعەد. نازانم کێیە. ئەنوەری جەزای بەقاڵ. نەوزادی سالە دەمانچە.ئەو دوو بەڕێزەی دواوە بە پێوەن ڕەوانشاد کاک جەمالی سینەما ڕەشید و کاک فواد دەنگی زۆر خۆش بوو دانیشتوەکانی تر لە دواوە کارمەندی عەرەب بوون.
لەبەڕێز کاک خالید ڕەسوڵ وەرگیراوە[1]