نووسینی:عەبدولقادر ڕەحمانی(قادر وریا)
ئەم چیرۆکە یەکێک لە بەرهەمەکانی کاک قادر وریا یە کە لە جەرگەی خەباتی شاخ و لە دەیەی 8ی سەدەی ڕابردوو وەک دەستنووسێک ئامادەی کردووە و بە دەرباس بوونی دەیان ساڵ و هاتنە مەیدانی تێکنۆلۆژیا و دونیای مەجازییەکی بەرین، بە پێداچوونەوە و داڕشتنێکی وەستایانە، ئەوە دەکەوێتە بەردەستتان و بێ گومان چێژێکی تایبەتی بەرهەمی خۆماڵی دەدات و مرۆڤ لە خوێندنەوەی نەک ماندوو نابێ، بگرە زیاتر بەرەو ئۆگریی خوێندنەوەی چیرۆک و بەرهەمی هاوچەشن دەبێ.