لە 17-04-1986 گەرەکی کرێکارانی شاری #هەولێر# لەدایکبووە.
قۆناخی خوێندنی لە قوتابخانەی هەڵکەوتووی سەرەتایی خوێندووە، قۆناغی ناوەندی لە قۆتابخانەی وەلی دێوانە و قۆناغی ئامادەییشی لە ئامادەیی ئازادی کوڕان تەواو کردووە.
لە ساڵی 2012 بەشی مێژووی کۆلیژی ئەدەبیات/ زانکۆی سەڵاحەدینی تەواوکردووە.
دواتر بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی سەلجوق/ تورکیا ساڵی 2017 بەدەستهێناوە.
لە کۆتایی ساڵی 2013 ژیانی هاوسەری پێک هێناوەو خاوەنی منداڵێکن بەناوی (دیاکۆ) و (دانیال).
زنجیرەیەک بەرنامەی دیکۆمێنتاری کەناڵی ئاسمانی و سێ زنجیرە بەرنامەی مێژووی ڕادیۆی هەیە.
چەندین کۆڕی زانستی لە ناوەندەکان و زانکۆکانی کوردستان کردووە.
رێکخەری دوو پێشانگای کتێب و کۆنفراسێکی زانستی لە بارەی ژیانی صلاح الدین ئەیوبی کردووە.
ئێستا قوتابی دکتۆرایە لە زانکۆی #زاخۆ# بەشی مێژوو تێزەکەی بەناونیشانی (ئایین و هونەر لە شانشینی ئۆرارتو).
لەبڵاوکراوە و کارەکانی نوسەر:
خاوەنی ئەم چەند کتێبەیە:
1. رۆڵی کورد لە دامەزراندنی کۆماری تورکیا، لەلایەن پرۆژەی تیشک ژمارە (91) 2013 چاپکراوە.
2. مەلا گۆرانی #شارەزوور#ی مامۆستایی موحمەد فاتیح (داڕێژەر و فریادڕەسی ئەستەنبۆڵ) بە هاوبەشی لەگەڵ (شەیما زەنگەنە) نوسراوە و لەلایەن دەزگای خاڵ 2017 چاپکراوە.
3. کوردستانی سەدەی نۆزدەم لە بەڵگەنامەی عوسمانی بەزمانی (تورکی) بە هاوبەشی
لەگەڵ (د. عوسمان علی) نوسراوە (ئامادەیە بۆ چاپ).
4. مەحوی لە بەڵگەنامەکانی دەوڵەتی عوسمانی و دەستنووسەکاندا.بە هاوبەشی لەگەڵ بژار عوسمان، ناوەندی ڕێنوێن، 2018 ژمارەی لاپەرەکانی 393.
5. کورد و زەردەشتیەت چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئامادەکردنی دیدار عوسمان و د. عوسمان علی , ڕێکخراوی تاسک بڵاوکراوەی ژمارە یەک ساڵی 2019. چاپخانەی چەنگەڵ. بە قەبارەی 900 لاپەرە
6. پوختەیەک لە مێژوو بیروباوەری ئایینی زەردەشتیەت و پەیوەندی بە کوردەوە: ئامادەکردنی دیدار عوسمان و د.عوسمان علی، ڕێکخراوی تاسک بۆ هزر و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، چاپی یەکەم ساڵی 2019. بە قەبارەی 240 لاپەرە.
7. مێژووی بارزان لە شێخ عبدولسلامی یەکەوە تا کۆتایی ژیانی شێخ عبدولسلامی دووەم لە ژێر ڕۆشنایی بەڵگەنامەکانی دەوڵەتی عوسمانیدا : نووسینی دیدار عوسمان، لە بڵاوکراوەکانی دەزگاو فەرهەنگی ڕێژیار، 2021 بە قەبارەی 600 لاپەرە.[1]
didar othman
didarothman86@gmail.com
07504094453
20210605181140394492