سکرتێرە 24
گۆتم : وەڵلا ئەمە کت و پڕ هاتینەو لە خەستەخانەی حکومی بووین و گۆتیان بیگەیننە ئەهلی دەنا دەمری، لۆیێ هاتین و چ دەفتەریشمان پێنیە ! گۆتی : بڕۆن پارەکەی تەرتیب کەن و وەرنەوە هەتا نەخۆشەکەی لەسە چاوی خۆمان دانێین، پیرداود بێ ددان گۆتی : وەڵلا نەئەو نان و ڕوونە نەئەو زەبرە قوونە..! جەعۆ گۆتی : لۆ ئەمە عەوڵای ببەینە مەیدانێ کەران و بیفرۆشین دەهەزار دیناری دەکا، هەتا دەفتەرەکی لۆ بنوێنین..! کارمەندەکە گۆتی : کاکە سەرم مێشینن و ئیشم زۆرە، تکایە پێش جامەکەش بەردەن با نەخۆشی دی بەڕێکەم..!
کشاینەوە پاش و گۆتم : جەماعەت چبکەین چارەچیە ؟ شەمسەددین گەندەبای گۆتی : وەڵلا ئەتوو وەزیری، دەبی ئەمە لەتوو بپرسین، نەک ئەتوو پرسیار لەمە بکەی ! عومەر گورینگ گۆتی : دەبڕۆ کن مدیری و برێ ئەمن وەزیرم، بەشکو چشتەکت لۆبکا، گۆتم : وەڵلا دەچم، بەران ئەگەر پرسی ئەو نەخۆشە کێیە، برێم چ ؟ تەحسین وەلوەلۆک گۆتی : کورە برێ زڕ بابمە و تەواو..! تەماشایەکم کردێ و گۆتم : بێم خۆم خێل کەم دوو سێ کەللەت لێدەم، تڕڕووهات ! جەعۆ گۆتی : ئوستاج واز لەو کەرەی بینەو بڕۆ لۆ کن مدیری، گۆتم : جەعۆ لەگەرم وەرە..
گەیشتینە پێش دەرکەی مدیری دیتمان قەپاتە، جاحێرەک لەوێبوو ماسیحەی لە پێش دەرکەی دەدا، گۆتم : جەرگۆ ئەدی مدیر ؟ سەری برند کردو گۆتی : ئەوە چت خواردتەوە بەو بەرەبەیانەی، مدیر لێرە چدەکا، وا لە فس و هۆڕی خەوێیە لەمارێ..! زۆر بەسەخۆ داشکامەوەو زانیم ڕاست دەکا، گۆتم : ئەدی کێ لەجێیتی ؟ گۆتی : بڕۆ بزانە خەفەر ئیداری کێیە لەوی بپرسە، ڕۆیشتین و گەڕاین، خەفەر ئیداریمان دیتەوە، پاش چاک و چۆنی باشبوو ئەمنی ناسی، زۆر ڕێزی گرتم و تەکلیفی کرد دانیشم، گۆتم : دانانیشم، چونکە حارو وەزعەکی ئەوهامان هەیە ! گۆتی : خۆی چشتە ناکرێ، بەران چونکە جەنابت وەزیری، دەکرێ هەتا سبەینێ سەبرەکت لەسەر بگرین، لەسەر کاغەزەکی چشتەکی نووسی و گۆتی : بیبە حساباتی، سوپاسم کردو هاتمە دەرێ..
چوومەوە حساباتی و کاغەزەکەم دانێ، باشبوو وەریانگرت، بەران گۆتی : سبەینێ دەبی پێشی نیوڕانێ پارەکەی بینی، گۆتم : خوا کەریمە..! فایلەکی لۆ کردینەوەو بردمانە پرسگەی لەوێ هەندە چشتیان لەسەر نووسی و گۆتیان : تەواو، وەکی لە ئینعاشی هاتە دەرێ دەیبەینە ژۆری ژمارە سێزدەی، گۆتم : لۆوێ باشە، ئەگەر نێوچەوانی سێزدە نەبایە ئەوهای بەسەر نەدەهات، نەمزانی ژنی مام عەوڵای لەپشتم ڕاوەستایە، وەکی ئاوڕم داوەو دیتم، ڕەنگم وەکی خورمای لێهات، چاوی لەناو چاوم نابوو، لچ و لێوی بادەداو دەیکرۆشت، پشتی تێکردم و گۆتی : بە قوربانی ئەو جێی بی عەوڵا پێی لێ دادەنێ..! جەعۆ گۆتی : پخخخخخ، چانیە نەیگۆ ئەوجێی عەوڵا گووی تێدەکا..!!
پاش ئەوەی ئیشەکانی مام عەوڵامان لەخەستەخانەی تەواو کرد، گۆتمە مارو مندارەکەی ئەگەر ئیزنم بدەن مەمنون دەبم، خێزانەکەی گۆتی : ئەیڕۆ جەنابی وەزیر ئەتوو کێوەدەچی ؟ کوو درت دێ بەجێمان بێلی ! گۆتم : ئەمن دەوامم هەیەو ئیش و کارم زۆرە، دەبی سبەینێ زووش بچمە وەزارەتی، ناکرێ هەر لێرەبم، گۆتیان : ئەدی ئەمە چبکەین لۆ پارەو پوولی مەسرەفی ؟ تەحسین وەلوەلۆک گۆتی : خەمی هەندێتان نەبی، جەنابی وەزیر هەمووی تەرتیب کردیە و وەزارەت مەسرەفەکەی دەکا، ئەدی وەزیر لۆ ڕۆژی ئەوها بەکەلکتان نێ لۆچ باشە ! گۆتم : هێواش بابە هێواش، وەزیری چ و وەزارەتی چ، قابیلە پارەی وەزارەتی مورک و ماری خۆم بی، بەکەیفی خۆم تەخشان و پەخشانی بکەم، وەڵلا ئەمن یەک دیناری وەزارەتی نادەم و بەخۆشم وەزعم زۆر باش نیە، ئەوەی لەتوانام بوو کردم، هێشتا هاوکاریتان دەکەم بەگێرەی تاقەتی خۆم، بەران ناتانم پارەی وەزارەتی بەکار بینم لۆ ئەو چشتانە، خوا کەریمە و ئین شاللە تەرتیبی دەکا..!
هەرچەند جەماعەت هیناو بردیان نەمتانی هەرێی ئەوەیان پێبدەم کە وەزارەت مەسرەفەکەی بکا، جەعۆ گۆتی : ئەنگۆ واز لەو ئیشەی بینن، ئەمن بەخۆم لە وەزارەت تەرتیبی دەکەم، ئەوە ئیشی منەو ئەنگۆ هەقتان نەبی، یاڵلا جەماعەت بەدوعا ! مارو منداری مام عەوڵا هەزارو یەک دوعایان لۆ جەعۆی کردو بەسەری لموزیش خواحافیزیان لەمن کرد، پیرداود بێ ددان و شەمسەددین گەندەبای گۆتیان : کاکە کورسی ئەوهایە، وەکی ئێکەک دەستی گەیشتێ کەس ناناستەوە ! جوابم نەدانەوەو خواحافیزیم لێکردن و خەستەخانەم بەجێهێشت...
لەگەراجی گۆتمە جەعۆی : وەرە بزانم وەرە هەی کارخانچی، ئەتوو بەچ پارەی مەسرەفی عەوڵای لە وەزارەتی تەرتیب دەکەی ؟ گۆتی : تەرتیبی چ و عاری چ گدۆ، ئەمن ویستم ئەتوو قورتار کەم، لۆ ئەمن چمە هەتا پێم تەرتیب بکڕێ، هەمەو نیمە سایەقەکی بەستەزمان..! گۆتم : جەعۆ قەت نەمدەزانی ئەتوو ئەوها سەگی ! گۆتی : بەڕاستیتە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا ! گۆتی : ئەدی مادام دەزانی ئەوها سەگم، لۆ نامکەیە ڕاوێژکار..!
مایتی[1]