باوکی مەجنون، مەجنونی لەگەڵ خۆیدا بردە کەعبە، تاوەکو حەلقەی کەعبە بگرێت و، لەوێ دوعای دەرچوونی ئەوینی لەیلا لە دڵی مەجنونی کوڕی بکات.
لە تەوافدا کاتێ باوکی دەستی مەجنونی گرتبوو، نزیکبوونەوە لە حەلقەی کەعبە، باوکی گوتی: پەروەردگاری میهرەبان داوات لێ دەکەم ئەوینی لەیلا لە دڵی کوڕەکەمدا دەربهێنیت.
کاتێ مەجنون ئەوەی بیست، خۆی بە دیواری کەعبەدا هەڵواسی و هاواری دەکرد: پەروەرێنی عاشقان، ئەوینی لەیلا لە دڵم هەر زیاد و زیاتر بکەیت. وابکەیت هەرگیز لەبیرم نەچێتەوە. با هەمووان لەبیر بکەم، تەنیا ئەوم لە یاد بهێڵەوە.
کاتێ گەڕانەوە، مەجنون تەواو وازی لە لادێ هێنا و بە دەشت و سارا کەوت. ئەو کاتەی بە مردوویی دۆزیانەوە لە تەنیشتی خۆی بەیتە شعرێکی نووسیبوو:
خۆزیا یاریش جارێ عاشق بێ، تا بەخۆی بزانێ عاشق لە دووری و کۆچباران چی بەسەر دێ!
ناوی کتێب: موریدی حەزرەتی پەروانەم
ئامادەکردن و وەرگێڕان: #زامدار قادری#
نۆرەی چاپ: یەکەم - 2020
ژانر: عیرفان
وەشانخانە: ناوەندی ڕەها