پەیکەری کۆتری سەلام (هەولێر 1961) بیرۆکەی دروستکردنی وەرگرتووە لە تابلۆی کۆتری سپی ئاشتی نیگارکێش (بيکاسو).
دروستکردنی پەیکەری بەناوبانگی (کۆتری سەلام)
لەلایەن مامۆستا (جابر پیرداود إسماعيل) لەساڵی 1925 لە هەولێر لە دایک بووە، لەسەرەتای ساڵانی پەنجاکان دەچێتە دونیای ڕەنگاڵەیی هونەر و تواناکانی خۆی دەخاتە گەڕ.
مامۆستا جابر پیرداود إسماعيل له بەرواری (26-9-2002) بەڕووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدا.
لە زە مانی عدالکریم قاسم، به بونه ی به ستنی کونگره ی (انصار السلام العالمی) ئه و ئارمه ی دیاره له سه ڕ پەیکه ڕه که [ ئارمی کوماری عێراقه ]. لەپشت پەیکەرەکە.
شوێنی چواردەوری پەیکەرەکە بناسین : مامۆستا عمر فرهادی وێنەیەکی جوانی شوێنەکەی کردیە...
(ئه و ده ڕگایە ی دیاره مالی خوا لێی خوشبی مام (ولی خدر جامبازه)پاشا ن مالی خوای لی خوشبی (جلال کوری نانه وا) مالی خوای لی خوشبی (مام لطفی) له ته نیشتی بوو، ئه وه ی سواری پاسکیله که یە به به ڕگی عه سکه ڕی (حاجی بدره) ناسراو له بازاری (حنان) ی ده ده لال خانه ی کۆن)
ئەو پەیکەرە له لايه ن ماموستا ی ڕه حمه تی (جابر بيرداود) دروست کرا - ئه ڕکی تێچونی له لايه ن هه ڕدوو به لينده ڕی نيشتيمان په ڕوه ڕ (شريف جامباز وفائق نادر) ته ڕخان کرا کاره ئه ندازياريه که بورج و قاعيده و وسه ڕه وه ی له لايه ن ئه ندازيار هاشم عبد الله ڕيک خرا ياديان به خير.
متصرفی هه ولير بد ڕالدين علی ڕوخاندی وگۆتی (ئيره ناو گۆڕه پان نه بوایە ئاوده ستم لی دروست ده کرد)، بەڵام لەئێستادا پاش چەندین ساڵ لەسەر ئەوقسەیەدا کرا بەئاودەست....!!!
به ڕلەو شه هيد توفيق منيری محامی ئه ندامی ئه نجومه نی ئاشتی جيهانی له کۆڕێک له هه ولير گۆتی ئيوه خه لکی هه ولير شانازی به وپه يکه ڕه بکه ن من زور ولاتانی جيهان که ڕاوم په يکه ڕی مه ليک وئيمپراتۆڕو وقائيد وشاعير وهونه ڕمه ندانم ديوه به لام په يکه ڕيکی تايبه ت به ئاشتی له جيهاندا نه م ديووه.[1]