مێژووی دروست بووی هەندێک لەگەڕەکەکانی هەولێر :
1-لەساری1944 لۆ 1945 گەڕەکی سەیداوە دروست دەکرێ لە لایەن (سەیدەکانی هەرەجە)
2--لە ساری 1923 گەڕەکی تەیراوە دروست دەکرئ.
3--لەساری 1959 گەڕەکی ئیسکان دروست دەکرێ.
4--دروست بوونی گەرەکی ئازادی.
ڕۆژی 1956/06/24 لەلایەن موتەسەڕیفی هەولێر ئیسماعیل حەققی یەکەم بەردی بناغەی گەڕەکی (ئازادی) دانرا
5-گەڕەکی گلکەند پێشتر بە گەڕەکی گلکەندی سەعدوناوە دەناسرا لە سالی 1940 خانووی لێ دروست کراوە.
6--گەڕەکی منارە لە دەورو بەری منارەی چۆلی کە لە سالی 1940 ئاوەدان کراوەتەوە.
7--گەڕەکی سێتاقان لە سالی 1949 ئاوەدان کراوەتەوە بریتی بووە لە سێ بەش (سێتاقانی سەید غەریب و سێتاقانی خۆشناوان و سێتاقانی مام برایمی) ناوەکەشی لە پردەکەی هاتییە کە سێ تاق(چاوە) بووە.
8--گەڕەکی شۆڕش لە سالی 1958 ئاوەدان کراوەته وە.
9--گەڕەکی مەنتکاوە لەسالی 1963 یەکەم ماڵی تێدا دروست دەکرێ
10--لەساری 1937 تا1941 گەڕەکی کوران لەلایەن کورە چییە کان ئاوەدان دەکرێتەوە.
11-- لەساری 1981 لۆ 1982 گەڕەکی کرێکاران لە نزیک جاددەی مەخموور ی دروست دەکرێ لە بەر ئەوە کرێکارو خەڵکە هەژارەکە خانوویتێدا دروست دەکاتن لە بەر ئەوەش پێی دەڵێن (حی العمال).
12-- لە ساری 1982 سەددام حسین گەڕەکی کوردستان بەناوی (حی صدام) دروست دەکاتن ئەوانەی لە(گەڕەکی ناچاری) بوون لە جیێ پارکی شانەدەر دوو بوون هەر یە مالی دووهەزاردینارو خانوو و عەقاری دابوونێ و خانییه کانیش هەموو خزمەت گوزارییەکی تێدابوو وەکو ئاوو کارەباو جاددەو خانووەکانیش هەمووی 150 مەتری بوون و وەکو یەکتر دروستکرایە.
13--لەساری 1974 گەڕەکی شەهیدانی کوران دروست دەکرێ خانییەکان لەکاتی مفاوەزاتی ئەوکاتی بوو بەسەر مالە شەهیدەکان دروست دەکرێ.
14--لەساری 1870 شارەوانی هەولێر دروست بووە یەکەم سەرۆکی شارەوانی (حاجی احمد اغا عەبدولوەهاب) بووەئەو کاتی هەولێر لیوا یاخود پارێزگا نەبوو.
15--لەساری 1956 یەکەم پاسی مەسلە حەی هاتە هەولێری.
16--لەساری 1965 جاددەی شەست مەتری دەست بە دروست کردنی دەکرێ.
17--لەساری 1979 سناعەی شیمالی نەخشەی دروست کردنی دانراو فیتەرەکانی بازاڕی شێخەللا ی ناو بازاڕیان بردە سناعەی ڕیگای مەسیفی.
18--لەساری 1939بڕیار درا پیرمام بکرێتە هاوینە هەوار(مصایف).
19---لەساری 1927 یانەی فەرمانبەران دامەزرا.
20--لە ساری 1928 دووکانەکانی بن قەراتێ دروست دەکرێن.
21 لە ساڵی 1972گە ڕەکی زانیاری دروست کرا، مامۆستا ابراهیم مەلامحمد بەڕێوەبەری یەکیەتی مامۆستایانی کوردستان بوو ئە وناوی لێنا (زانیاری) چونکە هەموو زەویەکان درا بە مامۆستایان.[1]