ئينقڕازی شتە خۆشەکان
نوسینی : #شێرزاد شێخانی#
ئه و جارەيان باسی هەندەک لە شتە خۆشەکانی زەمانی کۆنتان لۆ دەکەم لە خواردن و کەلوپەلی ناوماران، کە حەتاکو ئەوڕۆش هەندەکيان تاميان لەدەومان مايه و، وێنەی هەندەکيشيان لەبەرچاومان بزر نابن. ئەمن خۆم وا ڕاهاتيمە هەر شەوەک پێش ئەوەی خه و بچتە چاوم لەبن بەتانيەکەوە خەياڵم دەبەمە سەر ئه و سەردەمە خۆشەی جارانەوە، ئاخر وەکی گۆرانيەکەی عوسمان عەلی گۆتەنی (من خۆم ئەزانم کوێم دێشێ، به و داخەوە ڕۆژێک ئەمرم). ئەمنيش هەر به داخی ئەوێ ڕۆژان سەر دەنێمەوە !
لەزەمانی منداريدا هەندەک خواردن هەبون کە ئێستا وجوديان نەمايە، وەکی ديناسۆڕەکانی عەسری حەجەری ئينقڕازيان کرديە، بەراستيش نازانم لۆ له و زەمانەی ئێستادا ناتانن ئه و شتانەی پێشتر زيندی بکەنەوه.
يەک لەوانە نەوعە شيرينيەک هەبو پێمان دەگۆت (لەگلەگ)، ئێستاش نازانم لەچ دروست دەکرا، بەس تەقريبەن وەکی گەزۆی سلێمانی وابو، بەران زۆر نەرمتر وشيرينتر هەر کە دەتخستە ناو دەو تەوە يەکسەر دەتاوايەوە و تامەکی زۆر خۆشی هەبو، ئەوجا ئەوانەی لەکۆرانەکانی شار دەيانگێڕا لۆ فرۆشتن دەيانخسنتە ناو سەبەتەکی گچکەی وەکی کەژاوەی منداری ساوا بە پەڕۆيەکی سپی يان پەمبەيی داياندەپۆشت. بێجگە لەويش نەوعە بەدامليەک هەبو پێيان دەگۆت (ملبس) مام حەيدەری ڕەحمەتی لە پێش دوکانەکانی جادەی باتا دايدەنا، ئەوەندە بەتام و لەزەت بو، باوەڕ بکەن پەنجا سارە بەدامليەکی وەهام نەديتەوە.
لەزەمانی مەدا کرێمەستی سەيدی ساحە بو، هێشتا دوکانی ساردەمەنی و دۆندرمە نەهاتبوە گۆڕێ، لەهەموشيان خۆشتر وبەتامتر کرێمەستی (عەدنان) بو، ئەويش دوو نەوعی هەبو، عادی وخسوسی، ئەمن دائيمەن خسوسيەکەم دەخوارد کە ساف شيير بو، يەک تامی هەبو لە ئايس کرێمی ئيتاڵی زۆر خۆشتربو. ئەوجا هەندەک مێردمندار لەبازاڕو کۆرانان دەيانگێڕا لەناو فليينەيەک داياندەنا هەتا نەتاوێتەوە، هەندەکجاريش لەناو ترمزەکی گەورە و بەقاييشەک لەمليان دەبەست و کۆران بەکۆران دەگەڕان. مەعمەلەکەشی لەناو مارەکی بو لەپشت چايخانە کەونەکه[1]