تەها مامەر شاعیری میللی هەولێر
(1930 1974)
کە شۆرشی ئەیلوول بەرپا بوو... بە هەزاران گەنج، هەواداری ئەم شۆرشە بوون و هیوایان دەخواست کە بەشداری تیایدا بکەن وەیان برۆپاگەندەی بۆ بکەن وچیرۆکی ئازایەتی و نەبەردی پێشمەرگە بۆ خەڵک بگێرنەوە..
هەندێکیان شێوەی سینگ دەرپەراندنیان ڕادە بەدەر بوو.. بۆیە کە پەیوەندیان بەشۆرش کرد.. بۆچوونیان گۆرا..
چونکە خەبات سەخت بوو..هەندێک وایان دەزانی کە شۆرشگێری ئەوەیە کە لە ئەشکەفتێک دانیشی وجار و بار بە نهێنی بگەرێتەوە ناو شار و ببێیتە ماوەی شانازی خەلکەکە..
بەلام ئەو هەندە کەسە کە تووشی دڵەراوکێ و ئەزیەت بوون کە بینیان بە هەموو چەشنە چەکێک لێدەدرێن وهۆیەکانی بەرگری کردن تفەنگێکی ئەلمانە یان برنۆیە وەیان دەمانچەیە..
کە کاریگەریان نیە لەسەر دوژمن، لەیەکەم هەڵدا گەرانەوە و هەندێکیان لەبەر چەند هۆ و پاڵەپەستۆ چەکی جاش پۆلیسیان هەلگرت.
(تەها مامەر) کابرایەکی ئاسایی دیار بوو.. بەلام من بەشێوەیەکی تر دەمبینی.. پیاوێکی قسە خۆش وشاعیریکی هەجووی خۆرسک بوو.. تەنانەت کە پێت دەگووت لەسەر فولان کەس شیعر بڵێ، یەکسەر دوو سێ دیری لەسەر دەگووت بەکێش و قافیەیەکی هەمیشەیی
جارێک گەنجێکی ڕالەخۆ () م پێشمەرگە دەبێ و لەساڵی 1962 مام تەها دەبینی م مام تەها لێ ی دەپرسی :بۆ بوویە پێشمەرگە ؟ ئەویش دەڵێ : تا حوکمی زاتی بۆ کورد وەرگرین، زۆری پێنەچوو، کابرای پێشمەرگە هاتەوە و بووە جاش پۆلیس، مام تەها چاوی پێکەوت و گووتی :-
ها فلان بە خۆت و بە تفەنگی دیموکراتی
دوو تڕ و نیوت تێوەرنا و هەلاتی
بەراستی وەرت گرت حوکمی زاتی
)ئەم باسە لە ئینسکلۆبیدیای هەولێر /لاپەرە (1282) وەرگیراوە لە بابەتی (فەقێیەتی لە دەشتی هەولێر و دەوروبەری /مەلا محمەد عەلیاوەیی.[1]