کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پارێزگای #ورمێ#یە لەکاتی #کۆڵبەر#ی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەری تورک کوژرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سنووری #ماکۆ#ی سەر بە پارێزگای ئورمیە تەقەیان لە چەند کۆڵبەرێک کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەزیز محەمەد دزاده” شەهیدکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو خەڵکی گوندی “قزڵ ئەرەخ” ی سەر بە شاری ماکۆ بووە و لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لە مەودایەکی نزیکەوە لەلایەن هێزەکانی تورکیا تەقەی لێکراوە.